هاكان فيدان لە سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرييەوە بۆ وەزارەتى دەرەوە شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

هاكان فيدان لەدواى (13) ساڵ لە سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى توركيا، ئێوارەى دوێنێ رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى ئەو وڵاتە پۆستى وەزيرى دەرەوەى پێدا و خستيە شوێنى مەولوود چاوشئۆغلۆ.

فيدان لەدايكبووى (1968)، دەرچووى قوتابخانەى سەربازيى و قوتابخانەى زمانەكانى لە هێزە وشكانيەكانى وڵاتەكە خوێندووە، فێربوونى ئەكاديمى لە كاتى خزمەتى لە سوپاى توركيا تەواو كردووە.

لە ماوەى راپەڕاندنى ئەركەكانى لە هاوپەيمانى ناتۆ لە دەرەوەى وڵاتەكەى، هاكان بڕوانامەى بە كالۆريۆسى لە زانستە سياسى و ئيدارييەكان لە زانكۆى ماريلاند وەرگرتووە.

هەروەها لەبوارى خوێندنى باڵا، پلەى ماستەر و دكتۆراى لە بەشى پەيوەندييە نێودەوڵەتييەكانى زانكۆى ئەنقەرە وەرگرتووە، لەدواى خزمەتى سەربازى هاكان فيدان رووى لە ژيانى ئەكاديمى كردووە، لە زانكۆى حاجەت تەپە و بينكت لە ئەنقەرە وانەى گوتۆتەوە.

فيدان چەندين پۆستى لە بوارەكانى سياسەتى دەرەوە و ئەمنى لە هەموو ئاستە حكومييەكان وەرگرتووە، يەكێك لەو پۆستانە بريكارى وەزير و بەرپرس لە سياسەتى دەرەوە و پرسى ئەمنى لە سەرۆكايەتى وەزيران و ئەندام لە ئەنجوومەنى بەرێوەبردنى ئاژانسى نێودەوڵەتى بۆ وزەى ئەتۆمى بووە، هەروەها نوێنەرى تايبەتى سەرۆك وەزيران و جێگرى سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى و نوێنەرى تايبەتى سەرۆك كۆمار بوو، هاكان  لە (2010) بوو بە سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى ميت.

لەسەر ئاستى ناوەخۆى هاكان رۆڵى لە چەندين دۆسيە هەبووە، هەروەها رۆڵى لەو جەنگانەى حكومەتى توركيا تێيدا بەشدار بووە هەبووە بۆ كۆتايى هێنان بە دەوڵەتى قووڵ، ياخود لايەنگرانى خزمەت، كە فەتحوڵا گولەن سەركردايەتى دەكرد، جگە لەوەش هاكان رۆڵى گەورەى بۆ چەسپاندنى ئاشتى لەگەڵ كورد هەبوو.

دەركەوتنى ناوى هاكان فيدان هاوكاتە لەگەڵ سەرەتاى سياسەتى دەرەوەى توركيا، دواى ئەوەى ئەنقەرە سەركەوتنى گەورەى لە بوارى ئابوورى و دابينكردنى پێداويستييەكانى توركياى گەشەسەندووى بەجێهێنا، ئەوەش پێويستى بە هەوڵێكى هەواڵگرى بوو، كە كاركردنى سەرەكى لەسەر بنەماى كارى دەرەوە بێت، لێرەوە دووبارە هەوڵگرى توركيا بە سەركردايەتيەكى نوێى نزيك لە حكومەت داڕێژرايەوە، ئەوەش بۆ بەهێزكردنى توركيا لە ناوچە پڕكێشەكانى وەك رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و رووسيا و قەوقاز و ئاساى ناوەڕاست و ئەفريقيا و تەنانەت ئەمەريكاى باكوور و باشوور و ئەوروپا و ئيسرائيل بوو.

هاكان فيدان توانى گۆڕانكارى گەورەى لە پێكهاتەى دەزگاى هەواڵگرى بكات، هەروەها توانى ئەردۆغان رازى بكات، دەزگا هەواڵگرييەكانى  دەرەوە و ئاسايش و سوپا لە ژێر ئيدارەى دەزگاى هەواڵگريى گشتى يەك بخات، لە سەردەمى حكومەتى داودئۆغلۆ  هاكان فيدان كانديد بوو بۆ وەرگرتنى پۆستى وەزيرى دەرەوە.

سەرچاوە: عەرەبى جەديد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین