سیاسەتی دەرەوەی توركیا بە رەنگێكی هەواڵگری ! شیکاری

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

گۆڤارى فۆربس لە راپۆرتێكدا باس لەوە دەكات، هەڵبژاردنى هاكان فيدان، سەرۆكى پێشووى دەزگاى هەواڵگريى توركيا بۆ وەرگرتنى پۆستى وەزارەتى دەرەوە تەنيا پێداچوونەوەيەكى بيرۆكراتى نييە لە پۆستێت، بەڵكوو داوايەكى روونە بۆ هەموو خاوەن بەرژەوەندييە دەرەكييەكان لە ئەمەريكاوە بۆ بۆ يەكێتى ئەوروپا بۆ رووسيا و بۆ هەموو رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

ئەو قۆناغەى هاكان لە دەزگاى هەواڵگرى توركيا (ميت) كارى كردووە، پڕە لە بەشدارى كاروبارى نێودەوڵەتى، خۆشى وەك كەسايەتييەكى گرنگ لەسەر گۆڕەپانى سياسى وڵاتەكەى رۆڵى هەبووە.

ئێستا روونە لە گۆڕەپانى سياسەتى دەرەوەى توركيا دەرفەتێكى زێڕينى لەبەردەستە بۆ ئەوەى جێ پەنجەى لەسەر گۆڕەپانى سياسى جيهان جێ بهێڵێت، لە ئێستاوە ناوى هاكان فيدان بە دۆسيەكان لكێندراوە، ئەوەش پاڵپشت بەو پڕۆسەيەى بە كۆكردنەوەى زانيارى هەواڵگرى و دروستكردنى سياسەت دەستى پێكردووە، لەو رووەوەش  كاريگەرى فراوانى لەسەر ستراتيژييەكانى سياسەتى دەرەوەى وڵاتەكەى هەيە.

گۆڤارەكە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە هاكان يەكێكە لە گرنگترين كەسايەتييە چالاكەكان لە سياسەتى دەرەوەى توركيا، هەروەك جەختيش لەسەر ئەوە دەكاتەوە ئەو كەسايەتيانەى لە ساڵانى رابردوو لەگەڵ هاكان مامەڵەيان كردووە ئەوە پشتڕاست دەكەنەوە، هەواڵگرى توركيا بە سەرۆكايەتى هاكان دەستى شاراوە بوو لە ئاڕاستەكردنى سياسەتى جيهان بەرەو توركيا، هەموو لايەكيش جەخت لەسەر زيرەكى و لێهاتوويى ستراتيژى هاكان دەكەنەوە.

هاكان فيدان بۆ سياسەتى دەرەوە هەوڵدەدات سوود لە ئەزموونى هەواڵگرى بگرێت

تەنانەت هەندێك واى وەسف دەكەن كە ئەو داڕێژەرى روانگە ستراتيژييەكانى توركيابووە لە رێگەى سياسەتى جيهانى، دواتريش پێشكەشى وەزارەتى دەرەوەى وڵاتەكەى كردووە، ئەوەش شتێكى تازە نييە، بەڵكوو تواناكانى خۆى بە شايەتى ئەو كەسانەى تێكەڵاويان لەگەڵ هەبووە سەپاندووە.
سەبارەت بە هۆى دياريكردنى هاكان بۆ ئەو پۆستە گۆڤارەكە ئاماژە بەوە دەكات، رەجەب تەيب ئەردۆغان بۆيە هاكانى دياريكرد، دەيويست كەسايەتييەك بێت خاوەنى زۆرترين ئەزموونى سەركردايەتى سياسەتى دەرەوەى توركيا بێت، ئەوەش لە كاتێدايە كە جەنگى ئۆكراينا رووسيا لە ئارادايە، ئاڵۆزى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست  نزيك  توركيا هەيە. 

گۆڤارەكە ئاماژە بەوەش دەكات، هاتنە پێشەوەى هاكان لێكەوتەى سياسى ناوخۆييشى دەبێت، ئەگەر هەيە حكومەتى توركيا ماڵەكانى لەگەڵ پارتى كرێكاران بەهێزتر بكات.

سەبارەت بە مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى پێشووى دەرەوەى توركيا گۆڤارەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئۆغلۆ هاوپەيمانێكى بەهێزى ئەردۆغان بوو، بەڵام وەك كەسايەتيەكى بەهێز، ياخود بەشێوەيەكى تايبەت سەيرى نەدەكرد، هەروەها پێشى وابوو كەسێك نييە لەوانەى لە دۆسيە گرنگەكانى سياسەتى دەرەوەى بڕيار خاوەنى دروستكردنى بڕيار بێت.
گۆڤارەكە پێى وايە دەكرێت هاكان يەكەم بەرپرسى هەواڵگرى بێت بەرەو پۆستێكى سياسى بچێت، لێرە پێويستە ئاماژە بە ئاڕاستەى ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا  بكەين، كە ئەو ئەفسەرى هەواڵگرى رووسى (كەى جى بى) بووە، ياخود جۆرج دەبليوو بووشيش سەرۆكى ئاژانسى هەواڵگرى ناوەندى بوو، تەنانەت خودى مايك پۆمپيۆش، سەرۆكى ناوەندى هەواڵگرى بووە.
پێشتريش ئەنتۆنى ئايدن، وەزيرى دەرەوەى بەريتانيان سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى بەريتانيا بوو، راپۆرتە هەواڵگرييە نهێنييەكانى بۆ درووستكردنى سياسەتى وڵاتەكەى لەسەردەمى فاشيەت بەرانبەر ئەڵمانياى نازى و ئيتاڵيا بەكارهێنا.

لە عێراقيش مستەفا كازمى، بەڕێوەبەرى هەواڵگرى پێشوو پۆستى سەرۆكى حكومەتى وەرگرت، لە هەرێمى كوردستانيش مەسرور بارزانى، سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان خاوەنى پاشخانێكى هەواڵگرى بوو.
گۆڤارەكە روونى دەكاتەوە، پەڕينەوە لە هەواڵگرى بۆ سياسەت هەميشە دابەزينى نەرمى لەخۆى نەگرتووە، هەندێك جار دابەزێنێكى گەشەسەندووە، هەندێك جار قوورسە، بەڵام دەسەڵاتى هەواڵگرى توركيا دەسەڵاتێكى فراوانى هەبوو، هەندێك بەڵگەش لەسەر بەهێزى هەوڵگرى هەيە كە لە كەسايەتى هاكان فيدان بەرجەستە بووە.

وەزارەتى دەرەوەى توركيا لەم كابينە كاريگەرى لەسەر پەكەكە دەبێت

گۆڤارەكە باس لەوەش دەكات، هاكان لە سايەى سەركردايەتى و پاڵپشتى ئەردۆغان تواناكانى هەواڵگرى توركى بۆ كۆكردنەوەى زانيارى و شيكردنەوەى بەهێزتر كرد، هەروەك تواناى بەگەڕخستنى بۆ چوار ئەوەندەى پێشوو پەرەپێدا.
گۆڤارەكە باس لەوە دەكات توركيا لە ديپلۆماسيەتى سەربازيى بەهۆى كامێراى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان كە بڕاندى خۆيەتى دانپێدانێكى جيهانى هەيە، بەهۆى ئەو زانياريايە هەواڵگريانەى بە جددى كۆى كردۆتەوە بە شێوەيەكى ستراتيژى بە هێزى سەربازى داوە، بەبێ ئەو ئاڕاستى دەوڵەمەندە پڕ زانيارييەى هەواڵگرى كاريگەرى پڕۆژە سەربازييەكان زۆر كەم دەبۆوە.

هاكان جێ دەستى لە ناوچە جياوازەكانى جيهان لە رۆژهەڵاتەوە بۆ ئەوروپا و ئەفريقيا و رووسيا ديارە، فراوانكردنى هەژموون و بەرەوچوونى بۆ وەزارەتى دەرەوە خاڵێكى گرنگى گۆڕانە لە سياسەتى دەرەوەى توركيا.
بوونى ئەو لە سياسەتى دەرەوە ئەگەر هەيە رۆڵى سەروكى بۆ ئاڕاستەكردنى سياسەتى دەرەوەى توركيا دەگێڕێتەوە، ئەو ئەوركەش زۆربەى دەزگا ئەمنيى و سەرۆكايەتيى و پەيوەندى بەهێزى نێوان هاكان و ئەردۆغان بە دەسبەركردنى ئەو ئەزموونە باشەى لە سياسەتى دەرەوە هەيانە كە ديپلۆماسيەت و سياسەتى سەربازيش دەرگرێتەوە دەستەبەرى دەكات.
ئەو ئەزموونە كەڵەكەبووە تەنيا كێبڕكێيان لەگەڵ رۆژئاوا پێ نابەخشێت، بەڵكوو كەموكورتييە ديارەكانيشيان پێ دەبەخشێت، لەم رووەوەى ئاڕاستەيەكى يەكگرتوو لە سياستى دەرەوەى توركيا دەردەكەوێت، بە شێوەيەكى فراوان فۆكەسى لەسەر بوارى ئاژانسەكانى هەواڵگريە، كە زيانيارى لە هەردوو وەزارەتى بەرگرى و دەرەوە كۆدەكاتەوە.
گۆڤارەكە پێى وايە سەركەوتنى هاكان فيدان پشت بە بەرژەوەندييەكانى توركيا لەگەڵ دراوسێ و هاوپەيمانەكانى و ئيدارەى ئاڵۆزى ناوخۆى ئەو وڵاتە دەبەستێت.

سەرچاوە: عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین