دادگاى سويد رێگە دەدات لايەنگرانى پەكەكە رادەستى توركيا بكرێنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دواتى ئەوەى حكومەتى توركيا داواى رادەستكردنى ئەندام و لايەنگرانى پەكەكەى كردە مەرجى رازيبوون بۆ وەگرتنى حكومەتى سويد، دادگاى باڵاى ئەو رەزامەندى لەسەر رادەستكردنەوەى لايەنگرانى پارتى كرێكارانى كوردستان بە حكومەتى توركيا دەربڕى.

ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوتى/ حوزەيران/2023) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاويكردەوە دەستەى باڵاى دادگاى سويد رێگەى داوە حكومەتى وڵاتەكەى لايەنگرانى پەكەكە لەو وڵاتە رادەستى توركيا بكاتەوە، لەسەر ئەم بنەمايە، پرسى  محەمەد كۆلۆلۆ، كە چالاكوانێكى توركيايە ئێستا لە سويد دەستبەسەرە دەكەوێتە دەست حكومەتى سويدى كە ئايا رەوانەى توركياى دەكاتەوە ياخود نا. 

ئەگەر حكومەتى سويدى بڕيارى رادەستكردنەوەى ئەو كەسە بداتەوە، ئەوە دەبێتە يەكەم لايەنگرى پەكەكە ستۆكهۆڵم رادەستى ئەنقەرەى دەكاتەوە.

محەمەد تەمەن (35) ساڵە بە تۆمەتى بازرگانى مادەى هۆشبەر توركيا لە (2014) چوار ساڵ حكومى زيندانى بۆ دەركردوە، دواى ئازادكردنى بە مەرج چووە سويد، بەڵام دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە دەستبەسەريان كردووە، ئەوەش لەسەر داواى داواكارى گشتى توركيا بوو.

بەگوێرەى لێدوانى پارێزەرەكەى دەسەڵاتدارانى توركيا دوو تۆمەتيان داوەتە پاڵ محەمەد، تۆمەتى يەكەم پاڵپشتى پەكەكە دەكات، تۆمەتى دووەميش لە تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان سوكايەتى بە رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى ئەو وڵاتە كردووە.

لەسەرەتاى ساڵى رابردوو حكومەتى سويد و فينلەندا دواى ئەندامبوونيان لە ناتۆ كرد، توركيا بە پاساوى داڵدەدانى لايەنگرانى پەكەكە و فەتحوڵا گولەن رێگەى نەدا ئەو دوو وڵاتە ببن بە ئەندام.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین