سه‌رۆكايه‌تى توركيا ده‌نگۆ‌ى تێكچوونى ته‌ندروستى ئه‌ردۆغان رەت دەكاتەوە تورکیە

نوچەنێت

دواى سەرهەڵدانەوەى تێكچوونى دۆخى تەندروستى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا، سه‌رۆكايه‌تى كۆمار له‌ ڕاگه‌يه‌ندراوێكدا داوا لە هاووڵاتيان دەكات بەو جۆرە هەواڵە بڕوانەكەن، دۆخى تەندروستى سەرۆك كۆمار باشە.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌(10/حوزه‌يران/2023) ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه‌، سه‌رۆكايه‌تیى كۆمارى توركيا سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆى تێکچوونى ته‌ندروستى سه‌رۆك كۆمارى توركيا راگه‌يێندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و رايگه‌ياند، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ته‌ندروستى ئه‌ردۆغان به‌هيچ شێوه‌يه‌ك راست نييه‌.

لە راگەيێندراوەكەى سەرۆكايەتى توركيا هاتووە، ئامانج لەو بڵاوكراوانە بە لارێدابردنى راى گشتييە، بۆيە داوا دەكەين باوەڕ بەو جۆرە هەواڵە مەكەن. 

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو چه‌ند رۆژنامه‌نوسێك له‌ سۆشيال ميديا بڵاويان كردەوە، كە به‌هۆى ئه‌وه‌ى ته‌ندروستى ئه‌ردۆغان ناجێگيره‌، به‌زووترين كات نه‌شته‌رگه‌ريى بۆ ده‌كرێت چونكه‌ ته‌ندروستى تێك چووه.

ئه‌ردۆغان له‌مانگى رابردوو نه‌يتوانى به‌شدارى له‌ كه‌مپينى پارته‌كه‌ى بكات له‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان چونكه‌ توشى ئه‌نفلۆنزا ببوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین