ئه‌ردۆغان بانگهێشتى بورهان ده‌كات تورکیە

نوچه‌نێت

لە بەیاننامەیەكدا ئەنجوومەنى سەرۆكایەتى سوودان بڵاوى كردەوە، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سەرۆك كۆمارى توركیا بەڕەسمى بانگهێشتى عه‌بدولفه‌تاح بورهانى سەرۆكى ئەنجوومەنى سەرۆكایەتى سوودانى كردووە بۆ توركیا.

ئاژانسى ئەنادۆڵى توركى بڵاوى كردووە، لە بەیاننامەیەكدا ئەنجوومەنى سەرۆكایەتى سوودان بڵاوى كردۆتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆمارى توركیا لە میانەى پەیوەندییەكى تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەبدولفەتاح بورهان سەرۆكى ئەنجوومەنى سەرۆكایەتى سوودان، تاوتوێى پەیوەندى دوولایەنە و پرسە هاوبەشەكانى نێوانیان لەسەر ئاستى ناوچەیى و نوێودەوڵەتى كردووە.

بەگوێرەى بەیاننامەكە، رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختى لەسەر سووربوونى وڵاتەكەى كردۆتەوە لە بەهێزكردنى پەیوەندیى نێوانیان، بەتایبەت لە بوارەكانى ئابوورى و وەبەرهێنان و بازرگانى.

پێشتریش فەرمانگەى پەیوەندییەكان لە سەرۆكایەتى توركیا رایگەیاند بوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ عەبدولفەتاح بورهان پەیوەندى دوولایەنە و پرسە هەرێمیەكانیان.

لە(٩)ى كانوونى یەكەمى ساڵى رابردوو توركیا و سوودان تاوتوێ پەیوەندى نێوانیان کردەوە، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگى كاراكردنى رێكەوتنە واژۆكراوەكانى نێوانیان و یاداشتنامەى لێكتێگەیشتن و میكانزمى هەماهەنگى هاوبەشى نێوانیان كردەوە.

سوودان و توركیا كە لە (٢٠١٧) چەند رێككەوتنێكیان لە بوارەکانى هەماهەنگى بوارى كشتوكاڵ و پیشەسازى و بازرگانى و بوارى پیشەسازى ئاسن و بوارەكانى گەڕان و دۆزینەوەى وزە و گەشەپێدانى دەرهێنانى زێڕ واژۆكرد.

هەروەها یاداشتنامەى لێكتێگەیشتن لەنێوانیان هەیە بۆ بوارى دروستكردنى كۆگا پێشكەوتوو و خزمەتگوزارى تەندروستى و بوارى وەبەهێنانى گەرمى و كارەبا بوارى فێركرد.

لە بیست ساڵى رابردوو پەیوەندیەكانى نێوان ئەنقەڕە و خەڕتوم گەشەى بەرچاوى بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەت لە (٢٠٠٢) لەگەڵ گەیشتنى پارتى دادوگەشەپێدان بۆ سەر دەسەڵات، توركیا پلانى بەهێزكردنى پەیوەندیەكانى لەگەڵ وڵاتانى ئەفریقیا دانا. 
لە كانوونى یەكەمى( ٢٠١٧)رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانى سوودانى كرد، لەو سەردانەى (٢٢)  رێككەوتن و یاداشتانامەى لە چەند بوارێك لەگەڵ سوودان واژۆكرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین