ئەفسەرانى خانەنشین دژى ئەردۆغان دەوەستنەوە شیکاری

ئاماده‌كردنى، نوچه‌نێت

بەهۆى دروستكردنى كەناڵێكى تازەى دەریایى لە ئیسته‌نبوڵ، زیاتر لە 100 ئەفسەرى خانەنشین دژى ئەو كەناڵە تازەیە بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە، لەبەرانبەردا، لەسەر ئاستى بەرپرسانى باڵاى ناوخۆى توركیا كاردانەوەى توندى لێكەوتنەوە، ئەوانەى واژۆیان كردووە، بە كودەتاچى ناویان بردن.

ئێوارەى دوێنێ شەممه‌ ماڵپەڕى"ئاژانسى هەواڵى توركیا" بەیاننامەیەكى بڵاوكردەوە، كە ١٠٣  ئەفسەرى بوارى دەریایى خانەنشینكراو واژۆیان لەسەركردوە، دژى هەوڵەكانى توركیا بۆ رێڕەوى كەناڵى ئیسته‌نبوڵ كە رەجەب تەیب ئەردۆغان پاڵپشتى دەكات، لەو بەیاننامە هۆشدارییان داوە لە زیانگەیاندن بە رێككەوتنى"منترۆ" تایبەت بە رێڕەوى جووڵەى هاتووچۆ لە دەریایى رەش، بەیاننامەكە چەند خاڵێكى لەخۆى گرتووە، كە دیارترینیان بریتین:
* مایەى دڵەڕاوكێیە، كە رێككەوتنى"مۆنترۆ" لەسەر ئاستى كەناڵى ئیسته‌نبوڵ و پەیماننامە نێودەوڵەتیەكان كراوە.
* رێككەوتنى"مۆنترۆ" بەباشترین شێوە مافەكانى توركیا پاراستبوو.
* پێویستە توركیا پارێزگارى لە پابەندى بە رێككەوتنى مۆنترۆ بكات، كە ئەو پێگەى لە هەڵسوكەوتى بێلایەنەى لە جەنگى دووەمى جیهان بەدەستى هێنابوو.
* پێویستە سوپاى توركیا سەر لە نوێ پارێزگارى لە بەها سەرەكییەكانى دەستوور بكات، كە ناكرێت بگۆڕێن، یاخود پێشنیازى گۆڕینیان بكرێت.
* ئیدانەى دوورخستنەوەى هێزە دەریاییەكانى توركیا دەكەین لەو بەهایە رێڕەوى هاوچەرخ، كە ئەتاتورك كێشابووى.
* پێویستە مەشق بە ئەندامانى سەركردایەتى هێزە دەریاییەكان بكرێت، ئەوانەى رابردووێكى گەشیان هەیە، هەڵقوڵاوى گەلى توركیایە، ئەوانەن كە پارێزگارییان لە نشتیمانى دایك و هەستى فراوانى نشتیمانى، هەنگاونان لەگەڵ پرەنسیپەكانى شۆڕشى ئەتاتورك.
* ئێمە زەمەنێكى درێژە لەگەڵ ده‌ریاوانە توركەكانى كاردەكەین، ئەوانەى بە دڵسۆزییەوە كاریان دەكردن، لە هەموو گۆشەیەك لە گۆشەكانى وشكانى و دەریایى و ئاسمانى و ناوچە ئاسایشى ناوخۆ و دەرەوەى سنوور، ئەوانە بەرۆح و دڵ كارییان بۆ پارێزگارى لە مافەكانمان كردووە. 
لە بەرانبەر دا ئەو بەیاننامەیە كاردانەوەى توندى لێكەوتەوە لە لایەن بەرپرسانى توركیا، جەختیان لەسەر ئەوە كردووە، كە زەمەنى كودەتاو كۆنتڕۆڵكردنى ویستى نشتیمانى تێپەڕیووە و گەڕانەوەى نییە.
لەو چوارچێوە مەستەفا شەنتوب سەرۆكى پەرلەمانى توركیا لە بەیاننامەیەك دا گوتى: ساڵانێكى زۆرە خانەنشینەكان لە بەرەى دوژمنانى گەل و نشتیمان نەبیندراون، ئەوان بە ئەجێنداى تایبەت مامەڵە لەگەڵ دەڵاڵى ئاژەوە دەكەن. 
لە بەشێكى ترى بەیاننامەكەدى سەرۆكى پەرلەمان هاتووە" گەلى ئێمە نەك تەنیا رێكخەرانى كودەتایان لە رێكخستنى"گولەن"ى تیرۆرست لەگۆڕنا، بەڵكو هەموو عاشقى كودەتایان لە گۆڕناوە".
لە لایەكى ترەوە سلێمان سۆیلۆ وەزیرى ناوخۆى توركیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند گەلى توركى عاشقى جلى رەسمیە, ئەوە شەرەفێكى گەورەیە كە جلى رەسمى لەبەردەكەم، ئەوە گەورەترین شەرەفە دواى خانەنشینى، بەرەوام بە شانازییەوە بیر لایەنگرانى دەوڵەت و نه‌ته‌وه‌ دەهێنەوە، ئەوانە ئەگەر جلەكانیان ناكەنە مادەیەكى سیاسى، ئەى چى بۆ ئەوانەى تر؟"
لەلایەكى ترەوە فەخرەدین ئاڵتوون سەرۆكى فەرمانگەى پەیوەندیەكان دەربارەى ئەو بەیاننامە ئاماژە بەوە دەكات: گەلى توركیا بۆ دۆست و دوژمن سەلماندوویەتى چۆن بەسەر كودەتاچیەكانى ١٥ى تەمووز زاڵ بوو، پێگەى خۆتان بزانن، ئێوە كێن؟ بە چ مافێك پەنجە بۆ نوێنەرانى شەرعى ویستى نشتیمانى رادەكێشێن؟"
چالاكوانانى تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لە توركیا واژۆكەرانى ئەو بەیاننامەیان بە"خائین كرێگرتەى رۆژئاوا" وەسف كردبوو.
شایەنى باسە پەیماننامەى"مۆرنترۆ" لە (١٩٣٦) چۆتە بوارى جێبەجێكردن بە ئامانجى رێكخستنى رێڕەوى كەشتیە دەریایى و بارزگانییەكان كە لە گەرووەكانى توكیاوە بەرەو دەریاى رەش دەچن، هەروەها ماوەى مانەوەیان لەو دەریاییە، كە وڵاتانى(ئۆكرانیا و رووسیا و جۆرجیا و توركیا و بولغاریا و رۆمانیا) لەسەر دەریاى رەش دەگرێتەوە. 
پەیماننامەى"مۆنترۆ" سەبارەت بە گەرووەكانى توركیا گرنگى گەورەى هەیە، چونكە بەندەكانى ژمارەى كەشتى جەنگ و بارزگانى جۆرەكانى و قەبارەى بارى هەڵگیراوى دیارى دەكردوە كە بە توركیا دا تێدەپەڕن، ئاسایشى توركى ئەوەى كردۆتە بنەما بۆ داڕشتنەوەى ئەو بەندانە.
ئەو رێكەوتنە ئاسانكارى بۆ وڵاتانى سەر دەریاى رەش دەكات، كە رێگە دەدات بە دروستكردن و بوونى كەشتى جەنگ لەسەر گەرووەكانى توركیا، بەڵام پێویستیشە بە پێش ماوەیەكى دیاریكراو ئاگادرى توركیا بكەن، كە كەشتیان بەو شوێنە تێدەپەڕێت، پێویستە ئەو كاتەى كە كەشتى بەو گەرووە دا تێدەپەڕێت نۆ كەشتى هەبێت، بڕى بارەكەشى ١٥ هەزار تەن بێت.
هەروەها ئەو پەیماننامەیە مەرجى داناوە لەسەر وڵاتانى سەر دەریاى رەش، ئەو كاتەى كە كه‌شتییه‌كى ژێرده‌ریایى دەیەوێت بەو گەرووە تێپەڕێت، یەكەم جار توركیا ئاگاداربكاتەوە، دەبێت لە كاتژمێرەكانى رۆژ بێت، لەكاتى رۆیشتنى بەو گەروو لەسەر ئاو بێت. 
چاودێران پێیان وایە وڵاتانى رۆژئاوا لە پێش هەموویانەوە نایانەوێت هیچ كۆتێك بەسەر دەریاى رەش جێبەجێ بكرێت، لەبەر ئەو هۆكارە هەوڵى هەموو هەلێك دەدەن بۆ نەهێشتنى ئەو كۆتانە، واشنتن بیرى لە بوونى هێزەكانیەتى لەو ماوەیەى كە دەیەوێت لە دەریاى رەش بێت، ئەوە بۆ هەموو ئەو دەریایانەیە كە كەشتیەكانى تێدایە.
لاى خۆشیەوە توركیا هەموو کات جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە" هیچ قەیرانێكى ئاسایشى دەریایى لە دەریاى رەش نییە، ئەو بە هاوكارى وڵاتانى سەر دەریاى رەش بەرپرسیارێتى پاراستنى ئاسایشى وەرگرتووە، بەڵام ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا سوورە لەسەر ئەوەى دەریاى رەش لە دەرەوەى كۆنتڕۆلى توركیا بێت.
لە لایەكى ترەوە دروستكردنى كەناڵى ئیسته‌نبوڵ ئەم ساڵ دەستى پێكردووە، كە دەبێت لە (٢٠٢٥ــ ٢٠٢٦) تەواو بێت، بەوەش رۆژانە لە تێپەڕینى حەوت كەشتى بەو گەرووەدا دەگاتە (١٨٥)كەشتى.
ئەو كەناڵەى توركیا دروستى دەكات درێژییەكەى(٤٥) كیلۆمەترە، لە ناوەڕاستى شارە و لایەكى ئەوروپایە لە ئیسته‌نبوڵ.
چاودێرانى توركیا پێیان وایە" توركیا بۆیە پەناى بردۆتە بەر كۆتایى هێنان بە دروستكردنى ئەو كەناڵە، بەهۆى سەپاندنى مەرجى نوێیە، لەسەر پەڕینەوەى كەشتیەكان بە رێڕەوە ئاوییەكان، كە لەوانەیە رێكەوتنى"مۆنترۆ" كە رێكسختنى پەیڕینەوەى كەشتیەكانە بەگەرووى"بوسفوڕ" هەڵوەشێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین