جێگرى سەرۆك كۆمارى توركيا داوايەك ئاڕاستەى يۆنان و قوبرس دەكات تورکیە

نوچەنێت

جەودەت يەڵماز، جێگرى سەرۆك كۆمارى توركيا رايەگەياند، بە پشتبەستن بە ياساى نێودەوڵەتيى بۆ مافە ئاوييەكانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ناكرێت ئەنقەرە پاشەكشە لە مافەكانى و مافى قوبرسى باكوورى بكات، داواش لە قورس و يۆنان دەكەين هەموو وڵاتەكان پێكەوە لەو بەرژەوەندييانە سوودمەند بين.

ئەمڕۆ دووشەممە (19/حوزەيران/ 2023)  ماڵپەڕى (جەزيرە) بڵاويكردەوە جێگرى سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەند ناوچەيەكى جوگرافى گرنگە، خاوەنى ئابووريەكى بەهێزە چەندين وڵات بەرژەوەندييان لەو ناوچەيە هەيە.

يەڵماز جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، سەرەڕاى ئەوەى هەندێك هەوڵ بۆ دوورخستنەوەى توركيا هەبوو، بەڵام توانيمان بەردەوام بين.

دەربارەى رێككەوتنى دەريايى ليبيا و توركياش جێگرى سەرۆك كۆمارى توركيا گوتى، "رێككەوتنى دياريكردنى سنوورە ئاوييەكانى ليبيا و توركيا لە كۆتايى (2019) يەكێك بوو لە هەنگاوە گرنگەكان، شكستى بەو هەوڵانە هێنا كە دەيانويست توركيا لەو هاوكێشە دوور بخەنەوە.

سەبارەت بەو دۆخەى ئێستاش جەودەت يەڵماز داواى لە يۆنان و قوبرس پێكەوە لەگەڵ وڵاتەكەى سوود لەو وزەى ئەو ناوچەيە وەربگرن بەبێ ئەوەى هيچ لايەكيان هەوڵى دوورخستنەوەى لايەكەى تر بدات.

ماوەى چەند ساڵێكە توركيا لە هەوڵى ئەوە دايە بەبێ گەڕانەوە بۆ وڵاتانى ناوچەكە سنوورە ئاوييەكانى خۆى ديارى بكات، ئەو هەنگاوانەى توركيا بووە هۆى ئەوەى ميسر و يۆنان و ئيسرائيل و قوبرسى يۆنانى بەرانبەر توركيا بووەستنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین