بانكى ناوەندى توركيا بۆ يەكەم جار رێژەى سوو بەرزدەكاتەوە ئابووری

نوچەنێت

بانكى ناوەندى توركيا، بەسەرۆكايەتى حەفيزە راكان بۆ يەكەم جار لەدواى دوو ساڵ رێژەى سوو لەسەر بنەماى (650) خاڵ بەرز دەكاتەوە، كە دەگاتە رێژەى لە (15%).

ئەمڕۆ پێنجشەممە (22/ حوەزيران/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، بانكى ناوەندى توركيا لە راگەيێندراوێكدا روونى كردەوە، رێژەى سوو بۆ (650) خاڵ بەرز دەكرێتەوە، لە (8.5%) بۆ لە  (15%) بەرزدەكرێتەوە.

ئەو هەنگاوەى بانكى ناوەندى توركيا لەگەڵ دياريكردنى حەفيزە راكان لە سياسەتى دراوى توركيا بە گۆڕانێكى گەورە دادەندرێت.

لە حكومەتى نوێى توركيا محەمەد شيمشەك كرايە وەزيرى دارايى، حەفيزە راكان كرا بە پارێزگارى بانكى ناوەندى، وەك دوو كەسايەتى پسپۆڕ لەبوارى ئابوورى.

پێشتر رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا پشتى بە دابەزاندنى نرخى سوود دەبەست، هەروەك بەڵێنيشى دابوو ئەو دابەزاندنە لە ساڵى رابردوو زياتر بێت، بەوەش لە (24)ى تشرينى دووەمى ساڵى رابردوو بە زنجيرەك دابەزاندن لە (10.5% بۆ 8.5%) كۆتايى پێ هێنا.
لەدواى هەڵبژاردنەوەى ئەردۆغان لە مانگى رابردوو ئاماژەى بە گۆڕينى سياسەتى نەختينە دا، كە لە دابەزاندنى رێژەى سوو دوور دەكەوێتەوە، كە پێشتر پەيڕەوى دەكرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین