لە کۆیە هاووڵاتییەک بە هۆى تاى خوێنبەربوون گیانى لەدەستدا تەندرووستی

نوچەنێت:

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی كۆیە ئاشکراى دەکات، هاووڵاتییەکى تەمەن (70) بە هۆى نەخۆشى تاى خوێنبەربوون گیانى لەدەستدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (25/حوزەیران/2023) شیروان جەلال، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی كۆیە بە كوردستان24ی  راگەیاند، هاووڵاتییەک کە دانیشتووى گوندى سماقوڵییە بە هۆى نەخۆشى تاى خوێنبەربوون گیانى لەدەستدا.

شیروان جەلال باس لەوەشدەکات، ئەو هاووڵاتییەکەى گیانى لە دەستداوە، تەمەنى لە سەرووى (70) ساڵییە و ئاژەڵدار نین، بەڵام دواى دووجار ئەنجامدانى پشکنینی لە ھەولێر و پاشان لە بەغدا، دەرکەوت کە نەخۆشی تای خوێن بەربوونی ھەیە.

گیان لە دەستدانى ئەم هاووڵاتییە لە کاتێکدایە، وەزارەتى تەندروستى لە چەند ڕێنماییەکى نوێدا، کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە دووپاتى دەکاتەوە، "سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین