داوای پەیامەكەی سەدر خۆپیشاندەران دەست بەسەر باڵیۆزخانەی سوید دەگرن
نوچهنێت
دوای ئەوەی موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر داوای كرد وەك ناڕەزاییەك بەرانبەر سووتاندنی قورئان لە سوید، عێراقییەكان خۆپیشاندان بكەن، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەدان كەس لە خۆپیشاندەران چوونە سەر باڵیۆزخانەی سوید و داگیریان كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی حوزەیرانی 2023 موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر داوای لە خەڵك كرد ناڕەزایی لەبەردەم باڵیۆزخانەی سوید دەرببڕن و داوای دەركردنی باڵیۆزی سوید بكەن، وەك ناڕەزاییەك لە بەرانبەر سووتاندنی قورئان لەم وڵاتە.
بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوكراونەتەوە، خۆپیشاندەران هەڵیانكوتاوەتە سەر باڵیۆزخانەكە لە بەغدا و چوونەتە ژوورەوە. تا ئێستا زانیاری لەسەر شاندی دیپلۆماتكاری سویدی نییە و حكومەتی عێراقیش روونكردنەوەی نەداوە.
دوێنێ كەسێكی بە رەچەڵەك عێراقی لە سوید قورئانی سووتاند، ئەمڕۆ حكومەتی عێراق سەركۆنەی رووداوەكەی كرد و ئەنجومەنی باڵای دادوەریش لە عێراق دەستی بە رێكارییەكان كردووە بۆ دادگایی كردنی كەسەكە

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment