توركيا مەرجەكانى رێككەوتن لەگەڵ رووسيا پێشێل دەكات تورکیە

نوچەنێت

ديمترى بيسكۆڤ، گوتەبێژى كۆشكى كرملين رايگەياند، رێگەدانى توركيا بە فەرماندەكانى كەتيبەى ئازۆف بە گەڕانەوەى بۆ ئۆكراينا پێشێلكردنى مەرجەكانى ئەو رێككەوتنەيە كە لەنێوان هەبوو.

ئەمڕۆ يەكشەممە (نۆى/ تەمووز/ 2023) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە گوتەبێژى سەرۆكايەتى توركيا رايگەياند، توركيا رێگەى بە پێنج فەرماندەى كەتيبەى ئازۆڤ داوە بگەڕێنەوە لەگەڵ سەرۆكى ئۆكراينا بگەڕێنەوە وڵاتەكەيان، كە بەگوێرەى ئەو رێككەوتنەى لەنێوانمان هەبوو دەبوو تا كۆتايى جەنگ لە توركيا بمێننەوە.

سەبارەت بە هۆكارى ئەو رێگەدانەش ديمترى ئاماژەى بەوە كرد، توركيا هيچ روونكردنەوەيەكى بە وڵاتەكەمان نەدەوە، كە بۆچى رێگەى بەو فەرماندانە داوە بگەڕێنەوە وڵاتەكەيان.

ئەومۆت گۆنار، دامەزرێنەرى دەستپێشخەرى رۆژنامەوانى ئەمەريكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە مۆسكۆ لەسەر پێشێلكردنى مەرجەكانى رێككەوتنى ئاڵوگۆڕى ديلەكان هۆشدارى داوەتە توركيا.

هەرچەندە توركيا پێشتر هەوڵى نێودەنگيرى لەنێوان مۆسكۆ و كيێڤ دابوو، بەڵام ئەگەر هەيە ئەو رووداوە كاريگەرى لەسەر پەيوەندييەكانى نێوان ئەنقەرە و رووسيا هەبێت و هاڵۆزييەكانى نێوانيان زياد بكات.

هەينى رابردوو ڤۆلۆدێمير زيلنسكى، سەرۆكى ئۆكراينا سەردانى توركياى كرد و لەگەڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان كۆبوونەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین