ئه‌ردۆغان: ئێوه‌ رێگا بكه‌نه‌وه‌ توركيا ببێته‌ ئه‌ندام له‌يه‌كێتى ئه‌وروپا بائێمه‌ش رێگاى به‌رده‌م سويد بكه‌ينه‌وه‌ تورکیە

نوچەنێت

رەجەب تەيب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا پێش گه‌شتكردنى بۆ پايته‌ختى ليتوانيا رايگه‌ياند، لێره‌دا داوا له‌و وڵاتانه‌ده‌كه‌م كه‌ نزيكه‌ى (50) ساڵه‌ توركيايان له ‌چاوه‌روانى هێشتۆته‌وه‌ تاوەكوو ببێت بە ئه‌ندام له‌ يه‌كێتى ئه‌وروپا، ئێوه‌ ده‌بێت رێگا بدەن بۆ ئه‌وه‌ى توركيا ببێته‌ ئه‌ندام له‌ يه‌كێتى ئه‌وروپا تاوەكوو ئێمەش رێگه‌به‌ سويد بده‌ين ببێته‌ ئه‌ندام له‌ناتۆ.

دووشه‌ممه‌(10/ته‌ممووز/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا به‌مه‌به‌ستى به‌شداريكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى ناتۆ به‌ره‌و ليتوانيا به‌رێكه‌وت له‌پێش رۆيشتنى له‌فرۆكه‌خانه‌ به‌ رۆژنامه‌وانى راگه‌ياندووه،‌ كه‌ ده‌يه‌وێت داوايه‌ك له‌وڵاتانى رۆژئاوا بكات ‌ كه فشاريان خستۆته‌ سه‌ر توركيا بۆ ئه‌وه‌ى سويد ببێته‌ ئه‌ندام له ‌ناتۆ سه‌رۆكى‌ توركيا گووتى، "ده‌بێت ئه‌و وڵاتانه‌ سه‌ره‌تا رێگه‌ له‌به‌رده‌م توركيا خۆش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ببن به‌ ئه‌ندام له‌ يه‌كێتى ئه‌وروپا ئه‌وكات رێگه‌ به‌ سويد ده‌ده‌ن."

له‌دواى ئه‌م داواكارييه‌ى ئه‌ردۆغان، ينس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێرى گشتى ناتۆ رايگه‌ياند، ئێمه‌ هه‌موو پاڵپشتيه‌كى توركيا ده‌كه‌ين به‌رامبه‌ر به‌م دواكارييان بوون به‌ئه‌ندام له‌ يه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ڵام سه‌ره‌تا ده‌بێت رێگه‌ به‌ سويد بدرێت چونكه‌ سويد مه‌رجه‌كانى ئه‌ندامێتى له‌ ناتۆسه‌ره‌تا جێبه‌جێكردووه‌. 

هه‌روه‌ها به‌پێى ئاژانسى رۆيته‌رز، گوته‌بێژى كۆمسيۆنى ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به‌و لێدوانه‌ى ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندووه‌، كه‌ پرۆسه‌ى ئه‌ندامێتى ناتۆ و يه‌كێتى ئه‌وروپا زۆر جياوازه‌.

سه‌رۆكى توركيا له‌ لێدوانه‌كه‌يدا راشيگه‌ياند، به‌يانى له‌گه‌ڵ سكرتێرى گشتى ناتۆ و كريستێرسۆن كۆده‌بينه‌وه‌، ده‌مانه‌وێت سويد ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى به‌ ئێمه‌ى داوه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ى سێقۆليدا جێبه‌جێى بكات و ده‌بێت ئه‌و وڵاتانه‌ى (50) ساڵه‌ ئێمه‌يان له‌ چاوه‌روانى جێهێشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ببين به‌ ئه‌ندام له‌يه‌كێتى ئه‌وروپا رێگه‌مان بۆ بكه‌نه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین