رێژى بێكاریى له ئێران بۆ 9.7% بهرزبووهتهوه
نوچهنێت
دوێنێ چوارى نیسان ئاژانسی هەواڵی "بی بی سی" ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دۆخی بازاری کار و بێکاری لە ئێراندا بڵاو کردەوە. بە پێی ئەو ڕاپۆرتە لە وەرزی پاییز تا زستانی ساڵی ٢٠٢٠، نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەس کارەکانیان لە دەست داوە، ڕێژەی بێکاری سێ لە دە بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 9.7٪. هەروەها ڕێژەی بەشداریکردنی ئابووری واتە ڕێژەی ئەو کەسانەی کاریان هەیە یان بۆ کار دەگەڕێن کەم بووەتەوە.
بە پێێ ئەو ڕاپۆرتە کەرتی گەشتیاری لە ئێران ڕووبەڕووی قەیران بووەتەوە. بە تایبەت هوتێلەکان بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەژاربوونەوەی خەڵک و کەمبوونەوەی گەشتەکان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.
هەروەها بە پێی ئەو ڕاپۆرتە ڕێژەی بێکاری ژنان لە بەراورد لەگەڵ پیاوان زۆر زیاترە. بە پێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ئێران لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ملیۆنێك و 200 هەزار ژن کارەکانیان لە دەست داوە و ژمارەی ئەو ژنانەی کاریان هەیە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 500 هەزار، ئەوەش کەمترین ڕێژەی تۆمارکراە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا.



0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment