ساكۆ دەسەڵاتەكەی بۆ هەولێر دەگوازێتەوە
نوچهنێت
دوای كشانەوەی مەرسومێكی كۆماری لەلایەن عەبدولەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق، كاردینال لویس ساكۆ پاتریاركی كلدانی لە عێراق و جیهان دەسەڵاتەكەی لە بەغداوە بۆ هەولێر دەگوازێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 15ی تەمووزی 2023 نووسراوێك بڵاوكراوەتەوە، تێیدا لویس ساكۆ پاتریاركی كلدانی لە عێراق و جیهان دووپاتی دەكاتەوە كە دەسەڵاتەكەی لە بەغداوە بۆ هەولێر دەگوازێتەوە، بە هۆی ئەو فشارەی سیاسیەی لە دژی ئەنجام دەدرێت.
هەفتەی رابردوو سەرۆك كۆماری عێراق مەرسومی 147ی ساڵی 2013ی كشاندەوە گوایە بنەمای دەستووری نییە، بە كشانەوەی ئەم مەرسومە دەسەڵاتی سەرپەرشتیاری كاروباری مەسیحیەكان لە عێراق لە لویس ساكۆ دەسەنرێتەوە.
ساكۆ پێیوایە پلانێكی سیاسی لەلایەن رەیان كلدانی و ئیڤان جابرۆ كە یەكەمیان سەركردەیەكی حەشدە و دووەمیان وەزیری كۆچ و كۆچبەرانە، لە دژی ئەو لە ئارادایە، تەنانەت لەلایەن رەیان كلدانی سكاڵا لەسەر ساكۆ تۆماركراوە.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەو كێشەیە سەیری راپۆرتێكی نوچەنێت بكە
پاتریاركی كلدانی لە سەرۆك كۆمار تووڕەیە

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment