سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل سەردانەكەى بۆ توركيا دوادەخات
نوچەنێت
ئەمڕۆ يەكشەممە (23/تەمووز/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە بڕياربوو رۆژى سێشەممەى داهاتوو سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل بە ياوەرى شاندێكى باڵاى وڵاتەكەى سەردانى قوبڕس بكات، رۆژى هەينى داهاتووش لەسەر بانگهێشتى رەجەب تەيب ئەردۆغان سەردانى توركيا بكات، بەڵام بەهۆى نەشتەرگەرى بەپەلە سەردانەكەى بۆ كاتێكى تر دواخرا.
شەوى رابردوو سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل بە پەلە گەيێندرايە نەخۆشخانە و نەشتەرگەرى دڵى بۆ ئەنجام درا، ئەوەش بووە هۆى دواخستنى سەردانەكانى، هەروەك پێشتريش بەهۆى نەخۆشييەوە چەند جارێك سەردانى بۆ ئيمارات دواخست بوو.
سەبارەت بە دۆخى تەندرووستى، سەرلەبانى ئەمڕۆ نەخۆشخانەى شيبا كە سەرپەشتى بەشى نەخۆشييەكانى دڵ دەكات رايگەياند، دۆخى تەندرووستى سەرۆك وەزيران باشە.
پێشتريش سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل لە تۆمارێكى ڤيديۆى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، بەهۆى هەبوونى كێشەيەك لە دڵى چۆتە نەخۆشخانە.
دواى حەوت ساڵ بۆ يەكەم جار بڕياربوو هەينى داهاتوو سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل سەردانى توركيا بكات و لەگەڵ ئەردۆغان كۆبێتەوە.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment