پەرلەمانی ئەوروپا رەخنەی توند لە توركیا دەگرێت تورکیە

نوچەنێت

دەسەڵاتدارانی توركیا رۆژنامەنووسێكی دەستەی رادیۆ و تەلفیزیۆنی ئەڵمانیا (دۆچەفیلە) دەستگیر دەكەن، بڕیاردەری پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپاش دەڵێت، ئەو دەستگیركردنە پاشەكشەی پێوەرەكانی دیموكراسی و ئازادییە.

رۆژی شەممە (2026/2/21) ماڵپەڕی زەمانی توركی بڵاوی كردەوە، داواكاری گشتی ئیستەنبوڵ روونی كردوە، كە ئەلیجان ئۆلوداغ رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی نووسین لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستگیراوە، تۆرا بێكین، پارێزەری ئۆلۆداغ دەڵێت، دەستگیركردنە بەهۆی بابەتێك بوو بە ناونیشانی "توركیا ئامادەیە ئەو هاووڵاتیانە وەربگرێت بە پەیوەندییان لەگەڵ داعش هەبووە".

 لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو بابەتە ئاژانسی هەواڵی دۆچەفیلە بڵاوی كردەوە، ئەو بابەتەی بڵاوكراوەتەوە نزیكەی ساڵ و نیوێك پێشتر بووە، كە ئەو رۆژنامەنووسە رەخنەی لە رێكارەكانی حكومەتی توركیا بۆ وەرگرتنەوەی تۆمەتباران گرتووە.

دەستگیركردنی ئەو رۆژنامەنووسە كاردانەوەی جیاوازی لێكەوتەوە، سانشیز ئومۆر، بڕیاردەری پەرلەمانی ئەوروپا بۆ كاروباری توركیا دەڵێت، پێوەرەكانی دیموكراسی و ئازادی رادەربڕین لە توركیا پاشەكشەی كردووە، ئەوەش جێگەی نیگەرانی و بێهیواییە..

لەدوای ئەو دەستگیركردنە، ئیرۆل ئەندرۆغلۆ، نوێنەری پەیامنێرانی بێ سنوور رایگەیاند، دەستگیركردنی ئەلیكان بەشێكە لە پڕۆسەی بەكارهێنانی دادگا دژ بە رۆژنامەنووسانی بوێر.

رێكخراوەكە سەركۆنەی ئەو جۆرە چاودێریە دەكات بە پێشێلكردنی ئازادییەكان ناوی دەبات، كە رۆژنامەنووسان لەسەر دەربڕینی بۆچوونەكانیان دەكاتە ئامانج

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین