ئەردۆغان: ئێمە دەمانزانی ئەم ڕێگایە ئاسان نییە، هەرگیز لە پرۆسەی ئاشتی پاشەکشەناکەین تورکیە

نوچەنێت

سەرۆک کۆماری تورکیا لەنوێترین لێدوانیدا پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپات دەکاتەوە و دەڵێت، "ئێمە دەمانزانی ئەم ڕێگایە ئاسان نییە، پێویستە پرۆسەی تورکیایەکی دوور لەتیرۆ زۆر بە هەستیارییەوە بەڕێوەبچێت، هەرگیز لە پرۆسەی ئاشتی پاشەکشەناکەین،"

ئەمڕۆ چوارشەممە (2025/12/24) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ لە کۆبوونەوەی ناوەندی بڕیار و بەڕێوەبردنی ئەکپارتی ڕایگەیاندووە، "پێویستە پرۆسەی تورکیایەکی دوور لەتیرۆ زۆر بە هەستیارییەوە بەڕێوەبچێت، دوور لە ناوچەگەریی و سیاسەتی بچووک، بەزمانێک پرۆسەکە بەرێوەدەبەین کە هەر (86) ملیۆن هاووڵاتیانەمان بگرێتەوە. ئێمە دەمانزانی ئەم ڕێگایە ئاسان نییە، بۆ پاراستی پرۆسەکە ئەوەی لەتواناماندابێت دەیکەین."

سەرۆک کۆماری تورکیا لەو کۆبوونەوەدا لەگەل بەرپرسانی پارتەکەی پشتیوانی خۆی دووپات کردۆتەوە و ڕاشیگەیاندووە، "پێویستە بەهیچ شێوەیەک رێگەنەدەین پێشێلکاری و درز  و دیوار لەنێون ئەندامانی پارتەکەمان دروست بکەن. ئێمە هەرگیز لە پرۆسەی ئاشتی پاشەکشەناکەین و لەگەڵ بەردەوامی پرۆسەکە دەبێت هۆشیاربین بەرانبەر زیادبوونی تێکدەرانی پرۆسکە."

ئەردۆغان بۆ یەکەم جارە لەگەڵ ئەندامانی ئەکپارتی باسی لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی تورکیا کردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان پێیانی گوتووە، ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردن لە ساڵی (2026) زۆر هەستیار و گرنگن، دەمانەوێت زۆر بەهێزەوە بچینە نێو ساڵی (2027). 

جێگەی ئاماژە پێدانە، پرۆسەیەکی ئاشتی نوێ لە تورکیا دەستیپێکردووە لەنێوان حکومەتی و پارتی کرێکارانی کوردستان، لەگەڵ ئەوەی کێشەکانی ڕۆژئاوای کوردستان سستی بەپرۆسەکە داوە، بەڵام بەرپرسانی باڵای تورکیا وەک هاوپەیمانی جمهور و دەم پارتی بەردەوام پشتیوانییەکانی خۆیان بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەکە دووپات دەکەنەوە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین