پلاسخارت سەردانی ئێران دەكات
نوچهنێت
ئاژانسەكانی ئێران ئاشكرایان كردووە، ئەمڕۆ جینین پلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی لە عێراق سەردانی ئێران دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.
ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی تەمووزی 2023 جینین پلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بە سەرۆكایەتی شاندێكی نەتەوە یەكگرتووەكان سەردانی ئێران دەكات و لەگەڵ هەندێك بەرپرسە ئێرانی كە یەكێكیان حوسێن ئەمیر عەبدلاهیانی وەزیری دەرەوەیە، كۆدەبێتەوە وئاڵوگۆڕی بیروڕاكان دەكەن.
هەرچەندە لە راگەیاندنەكان باس نەكراوە، بەڵام دۆسیەی سەرەكی گفتوگۆكانیان عێراق دەبێت. پێشریش بەرپرسانی باڵای ئێران پلاسخارتیان بەوە تۆمەتبار كردووە، لە هەڵسوكەوتەكانی لە عێراق لایەنگری پێوە دیارە و بە رۆڵی خۆی هەڵناسێت.
پلاسخارت كە پێشتر وەك سیاسەتمەندارێكی هۆڵەندی ناسرا بوو، لە یەكی ئەیلوولی 2018 لە لایەن نەتەوە یەكگرتووەكان وەك نوێنەری سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی شاندی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق "یونامی" دانرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment