پلاسخارت دوایین زه‌برى له ئامانجى میلیشیاكان دا
نوچه‌نێت
لایه‌نه ناڕازییه‌كان له ئه‌نجامه‌كان كه به "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى" ده‌ناسرێن هاوپه‌یمانه‌كانى فه‌تح و ده‌وڵه‌تى یاسا و نه‌سر و نه‌هج و ره‌وتى حیكمه له خۆده‌گرێت، سه‌ره‌ڕاى چه‌ندان لایه‌نى سیاسى كه خۆیان له میلیشیاكان ده‌نوێنن له نموونه‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق و كه‌تائیبى حزبوڵاى عێراقى.
موختار مووسه‌وى په‌رله‌مانتارى پێشووى هاوپه‌یمانى فه‌تح هێرش ده‌كاته سه‌ر پلاسخارت و ده‌ڵێ، "ئه‌و وتاره‌ى پێشكه‌شى كرد، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌ویش به‌شدارە له پیلانى یاریكردن به هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كه له 10ى مانگى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، دواتریش ئه‌مه پاڵنه‌ره به ئاراسته‌ى گرژیى زیاتر".
میلیشیاكانى شیعه هه‌ڕه‌شه له پلاسخارت ده‌كه‌ن
مووسه‌وى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌شڵێ، "له حاڵه‌تێكدا كه ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى هه‌ڵوێستێكى هاوشێوه‌ى پلاسخارتى هه‌بێت، هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌گوێره‌ى تانه‌كان له ئه‌نجامه‌كان نه‌كرێت، ئه‌وا ئاستى گرژییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه، كه شه‌قام بجوڵێ و ئاشته‌وایى كۆمه‌ڵایه‌تى بكه‌وێته هه‌ڕه‌شه‌وه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى فه‌تح ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات لایه‌نه‌كانى "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى" بایكۆتى پرۆسه‌ى سیاسى ده‌كه‌ن و ده‌ڵێ، "پێشتریش پلاسخارت به‌ڵێنى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ى داوه كه له پرۆسه‌ى ده‌نگدان هه‌بوون".
سه‌عد سه‌عدى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق له لێدوانێكى ده‌ڵێ، "پلاسخارت یه‌كێكه له هاوبه‌شه ده‌ره‌كییه‌كانى یاریكردن به ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن" دواتریش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌م كاره‌ى په‌یامێكى به كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق داوه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه، ئه‌و "پلاسخارت" دان به ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان نانێت ئه‌گه‌رهاتوو دواى تاوتوێكردنى تانه‌كان ئه‌نجامه‌كان بگۆڕدرێن.
سه‌عد سه‌عدى ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى پلاسخارت له وتاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى پێشكه‌شى كرد، هه‌ڵگێرانه‌وه‌ى ئه‌وه بوو كه له‌به‌رده‌م ئێمه پێشكه‌شى كرد" سه‌عدى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات پلاسخارت به‌ڵێنى داوه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌ى ساخته‌كاریى بكات كه چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى پێشكه‌شى كردوون و هه‌روه‌ها به‌ڵێنیشى داوه پێشكه‌شى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى بكات، "به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌ى خۆى نه‌برده سه‌ر".
سه‌رچاوه نزیكه‌كان له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" به رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید"یان راگه‌یاندووه، لایه‌نه ناڕازییه‌كان له نزیكترین كاتدا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ى هه‌ڵوێست له‌سه‌ر وتاره‌كه‌ى پلاسخارت له ئه‌نجومه‌نى ئاسایش وه‌ربگرن.
سه‌رچاوه‌كان پێشبینى ئه‌وه ده‌كه‌ن ناڕازییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ى رێكارى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى گرژییه‌كان بكه‌ن، له نموونه‌ى بایكۆتكردنى پرۆسه‌ى سیاسی، بوون به ئۆپۆزسیۆن، سه‌ره‌ڕاى به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خۆپیشاندان و مانگرتن كه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژارن توندتر ده‌بن.
له‌به‌رانبه‌ردا عیماد جه‌میل ئه‌نجامى تیمى راگه‌یاندنى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى پلاسخارت باسى كرد به‌ڵگه‌یه‌كه له‌سه‌ر بێگه‌ردى هه‌ڵبژاردنه‌كه" له میانه‌ى دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى عیماد جه‌میل ده‌ڵێ، "ئه‌و پاڵپشته نێوده‌وڵه‌تییه نوێ نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ كۆتاهاتنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان له مانگى رابردووه‌وه به‌رده‌وامه".
پلاسخارت هۆشداریى له گۆڕینى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ده‌دات
ئێواره دوێنێ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در پێشوازى له وتاره‌كه‌ى جینین پلاسخارت كرد و گوتى، "لێدوانه نێوده‌وڵه‌تییه نوێیه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى عێراق مایه‌ى ئومێدن، راسپارده‌یى نێوده‌وڵه‌تى نوێ هه‌یه، ئامۆژگاری ده‌كه‌ین په‌یڕه‌وى بكه‌ن و له ده‌مه‌قاڵى سیاسى و توندوتیژى و ناسه‌قامگیرى ئاسایش دوور بكه‌ونه‌وه". جگه له‌مه سه‌در ده‌ڵێ، "گرنگترین لێدوان كه نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داویه‌تى ئه‌وه‌یه هیچ به‌ڵگه‌یه بۆ ساخته‌كاریى هه‌ڵبژاردن نییه".
ئێواره‌ى دوێنێ سێشه‌ممه جینین هینیس پلاسخارت نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراقى له وتارێكدا له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق كراوه و كه به شێوه‌یه‌كى گشتى دروست بووه، هۆشداریشى دا له‌و هه‌وڵانه‌ى كه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له ئه‌نجامه‌كانى ده‌درێن.
پلاسخارتى گوتیشى، "هه‌ر هه‌وڵێكى ناڕه‌وا، درێژكردنه‌وه و وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له پرۆسه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان بكاته ئامانج، ئه‌وا خراپتر ده‌بێت. بۆ نموونه وه‌ك گۆڕ‌انى ئه‌نجامه‌كان له رێگه‌ى ترساندن و فشار، ئه‌و كارانه ته‌نیا ئه‌نجامه‌كه‌ى پێچه‌وانه ده‌بێت" لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشى ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ى خۆیان نه‌خه‌ن نا ئه‌م بارودۆخه‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment