پارته سياسيه‌كانى توركيا هه‌و‌ڵى به‌ده‌ستهێنانى سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌نقه‌ره ده‌ده‌ن
نوچەنێت
وەرگێڕانى دونيا ئەحمەد
هه‌ڵبژاردنى شارەوانییەکانى توركيا نزيك بۆته‌وه، بڕياره له مانگى ئادارى ساڵى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، فاتيح ئاڵتايلى، رۆژنامه‌نوس ئاشکراى دەکات، پارتى دادوگەشەپێدان ده‌يه‌وێت خەڵوسى ئاكار بۆ پۆستى سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌نقه‌ره كانديد بكات، له‌لايه‌كى تريشەوە ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى ئه‌نقه‌ره (ئه‌ى بى بى)، سكاڵاى له دژى مه‌نسور يه‌ڤاش و فاتيح ئونال له دادگا تۆماركرد، به‌تۆمه‌تى خراپ به‌كارهێنانى پۆسته‌كانيان تۆمار كردووە.
ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى ئه‌نقه‌ره سكاڵاى له دژى سه‌رۆك و جێگرى شاره‌وانى ئه‌نقه‌ره و هه‌ندێك به‌رپرسى ئه‌و شاره تۆماركردووه، لیژنه‌ى وردبينى شاره‌وانى له ڕاپۆرتێكدا ئاماژە بەوە دەكات، كه ئه‌وانه‌ى سكاڵاى یاساییان له دژى تۆماركراوه نه‌يانتوانيوه ڕێگریى لە سنووردارکردنى زياده‌ڕه‌وييه‌كان بكه‌ن، سه‌باره‌ت به كڕينى ئۆتۆمبێلى شارەوانى بۆ دابينكردنى خزمه‌تگوزارى زیاترى شارەوانى.
ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى ئەنقەرە له سكاڵاكه‌دا ڕاشيگه‌ياندووه، كه زيانێكى زۆرى به‌ركه‌وتووه، ئه‌و پاره‌ى بەهەدەردراوه بڕه‌كه‌ى دەگاتە زیاتر لە (62) مليۆن و (286) هه‌زار لیرە، هەروەها ره‌خنه‌ى توند لە به‌رپرسه گشتييه‌كانى ئه‌نقه‌ره دەگرن، به‌وه‌ى هه‌ڵسوكه‌وتى نادروستيان ئه‌نجامداوه، کە ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ياسايه و زيانێكى زۆر به موڵکى گشتى گه‌ياندووه و كارێكى نادادپه‌روه‌رانه‌يه به‌رامبه‌ر به به‌ڵێنده‌ران.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى ناوخۆييه‌كانى توركيا نزيك بۆته‌وه پارته سياسيه‌كانيش بۆبه‌ده‌ست هێنانى دەنگى شاره گه‌وره‌كانى توركيا، ململانێى یەکتر ده‌كه‌ن به‌تايبه‌ت لە ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌سته‌مبۆڵ، فاتيح ئاڵتايلى، رۆژنامه‌نووسى ديارى توركيا له نووسينێكدا دەڵێت، "له‌نێو ئاكپارتيدا ئه‌و ناوه‌ى گفتوگۆى بۆ کاندیدکردنى سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌نقه‌ره لەسەركراوە خەڵوسى ئاكاره، وه‌زيرى به‌رگریى پێشووى توركيايە.
لە بەرامبەردا ماڵپەڕى (حوریەت) هه‌ر سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانى ناوخۆیى تورکیا بڵاويكردەوە، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا رايگه‌ياند، "به‌گوێره‌ى هه‌واڵه نافه‌رمييه‌كانى ناوخۆى توركيا له ئێستادا لايه‌نه‌كان ده‌ستيان به ئامادەکارییەکان كردووه وەک خۆئاماده‌كردنێک به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانى ناوخۆیى، گرينگترين خاڵ ئه‌وه‌يه ئێمه بتوانين به‌هێزترين كانديد دياری بكه‌ين و بتوانين له سه‌رانسه‌رى شاره‌كانى توركيا سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره به‌ده‌ست بهێنين."
كۆمپانياكانى تایبەت بە توێژينه‌وه و راپرسييه‌كانى توركيا، ده‌ستيان كردووه بە ئەنجامدانى ڕاپرسى، كه ئايا كام كانديد له شاره گه‌وره‌كانى توركيا دەتوانێت زۆرینەى دەنگەکان بەدەست بهێنێت، به‌تايبه‌ت چ كانديدێك به‌رامبه‌ر مه‌نسور يه‌ڤاش، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئەنقەرە ده‌بێته ڕكابه‌ر. بەپێى ڕاپرسییەکى ناوەندى (ئور سى ڕيسێرچ) سه‌باره‌ت به كانديده‌كانى ئه‌كپارتى بۆ سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌نقه‌ره، له (%27.6)ى ده‌نگده‌ران ده‌يانه‌وێت تورگوت ئاڵتينۆك ببێته سه‌رۆكى شاره‌وانى ئەنقەرە، له‌دواى ئه‌ويش سوله‌يمان سۆيلو، وه‌زيرى ناوخۆى پێشووى توركيا، لە ڕاپرسییەکدا (%24.1) ده‌نگیان پێداوە و مێليح گۆگچه‌ك (%17.5) ده‌نگى بەدەستهێناوه.
سەرچاوە: ماڵپەڕى: بيرگۆن
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment