لە ماوەی سێ مانگدا، داهاتی میلیاردێرەکان، 51 میلیار زیادیکردووە. ئابووری جیهان
گەشانەوەی بازاڕەکانی نرخی وزە لە چارەگی یەکەمی 2021ـدا بووە، میلیاردێرەکانی وزەی کردن، بە دەوڵەمەندترینەکانی جیهان، دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گاز.

نوچەنێت

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گاز، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، بووە هۆی بەرزبوونەوەی داهاتی میلیاردێرەکانی بواری ووزە، بە رێژەی %10 جگە لەوەی بڕی 51 میلیار دۆلار، بۆ سەر داهاتەکانیان زیاددبوو. 

بە گوێرەی ماڵپەری بلومێرگ، ئەو بەرزبوونەوەیە، بە بەرزترین ئاست دادەنرێت لە بواری وزە، لە ڕیزبەندی میلیاردێرەکانی تری جیهان. 

لیۆنید میکمێلسۆنی ڕووسیا، بووە بە یەکێک لە گەورەترین سەرمایەدارەکانی وڵاتەکەی، دوای ئەوەی کە  بڕی زیاتر لە 3.8 میلیار دۆلار، چووە سەر سامانەکەی، هەروەها میلیاردێری هیندی ( گاوتام ئادانی )، لە سێ مانگی یەکەمی ساڵدا نزیکەی، 23.3 میلیار دۆلاری، لە بەرزبوونەوی نرخی نەوت و گاز بە دەست هێناوە، ئەوەش بە گەورەترین بەرزبوونەوەی سامان لە جیهاندا دادەنرێت  لەئەو ماوەیە کەمەدا.

هـەڵـگـەڕانـەوەی پـێـشـبـیـنـیـیـەکـان 

لە تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا، هارۆڵد هام خاوەنی کۆمپانیای (Continental Resources)ئەمریکی  پێشبینیی کرد، سەرکەوتنی جۆو بایدن، لە هەڵبژاردنی ئەمریکا، پیشەسازی نەوت و گازی ئەمریکا داخاتە مەترسییەوە، بەڵام لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، پشکی ئەو کۆمپانیایە زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە، بە گوێرەی ئیندێکسی بلومبێرگ، بۆ میلیاردێران، سامانی هەرۆڵد هام بە بڕی، 3.3 میلیار دۆلار زیادیکردووە. 

بەڵام پێشبینییەکانی هارۆڵد هام، پێچەوانە دەرچوون، لەوەی کە، پاڵپشتی بایدن بۆ وزەی جێگرەوە، ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە کۆمپانیاکانی کەرتی وزە، چونکە بە هۆی دووبارە گەشەکردنەوەی بازاڕەکان و، زیادبوونی خواست لەسەر نەوت و گاز، بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵەدا. 

ئەم بەرزبوونەوەی نرخی وزە، لە کاتێکدایە، لە دوای کۆبوونەوەکانی ئۆپێك پلەس، بڕیاری زیادکردنی بەرهەمهێنان، تا سێ مانگی داهاتوو، کاریگەری لەسەر ئاستی گەشەی بازاڕەکان و پێشهاتەکان دروستکرد، چونکە وێڕای بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، بەڵام ئومێدی دووبارە گەشانەوەی بازاڕەکان، نرخی نەوتی بەرزکردەوە.

گـۆڕان بـەرەو سـەوزبـوون!! 

وێڕای دووبارە بووژانەوەی بازاڕەکانی نەوت، بەڵام پلانی حکومووتەکانی (بەرهەمهێن و بەکاربەر)ـی وزە، بۆ بەرهەمهێنانی وزەی سەوز(دۆستی ژینگە)، فشار و مەترسی لەسەر سامانی بەرهەمهێنەرەکانی نەوتی خاو دروست دەکات، بۆ ئەو مەبەستە پلانی بایدن، خاڵیکردنی پرۆژەکانی کارەبایی ئەمریکایە لە کاربۆن تا ساڵی 2030، ئەمە لە کاتێکدایە، کەهەریەکە لە چین و یەکێتیی ئەورووپا لە هەوڵی کۆتایهێنان لە بەکاربردنی وزە خاو بدەن لە 2060ـدا. 

بۆیە بەشێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێن، ئاستی بەرهەمهێنانیان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزکردووەتەوە، میلیاردێری هیندی (گاوتام ئادانی)، توانی لە ساڵی 2019ـدا،تا چارەگی یەمی 2021، ڕێژەی بەرهەمهێنانی وزەی سەوز ‌هەشت هێندە زیاد بکات، ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوو، یەکێک بووە لە زلهێزەکانی بەرهەمهێنانی گۆگرد، جگە لەوەی توانی پاڵپشتی کۆمپانیای تۆتالی فەرەنسی بەدەستبێنێت، لە پەرەپێدان لەو بوارەدا 

میلیاردێری ڕووسی، لیۆنید میکمێلسۆنی، کە خاوەنی کۆمپانیای نۆڤاتکی  ڕووسیە، لە یەکێک لە مەزترین پرۆژەی گازی سروشتی (یامال)ـی  ڕووسیا لە جەمسەری باکوور، کاری بەرهەمهێنانی وزە دەکات، پلانی ئەو سەرمایەدارە، بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی دۆستی ژینگەیە، بۆ 3 هێندە لە کۆتاییەکانی ساڵدا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین