نەوت و گاز، بەهێزی پەیوەندییەکانی لیبیا و تورکیا لە داهاتوودا ئابووری جیهان
بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی تورکیا و لیبیا، دوای ڕێککەوتنی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە کێشانی سنووری دەریایی، بووەتە هۆی هەماهەنگی بەهێزی ئەو دوو وڵاتە لە بوارەکانی نەوت و گاز، بە تایبەت دوای دەستبەکاربوونی حوکوومەتە نوێ کەی لیبیا.

نوچەنێت

شاندێکی سەرۆکایەتی حوکوومەتی نوێی وڵاتی لیبیا، بە فەرمی لە وڵاتی تورکیان، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا، بەرپرسانی هەردوو وڵات، هەماهەنگی و هاوکارییەکانی نێوان تورکیا و لیبیایان لە بواری ووزە، بە تایبەت نەوت و گاز دووپاتکردووە، بۆ ئەوەی هەردوو ووڵات بتوانن سوود لە بەرژەوەندییەکانی یەکتر وەربگرن، لە پەرەپێدانی کەرتی وزە.

 پەرەپێدانی نەوت و گاز 

محەمەد ئەحمەد عەون، وەزیری نەوت و گازی لیبیا، هاوسەفەری شاندی لیبیایە بۆ تورکیا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەشداری یەکەم کۆبوونەوەی ستراتیژی نێوان لیبیا و تورکیای کرد و، ئامادەی وڵاتەکەی، بۆ هاوکاریکردن و هەماهەنگی کردنی لەگەڵ کۆمپانیا تورکییەکان، بۆ کارکردن لە سێکتەری نەوتی لیبیا خستەڕوو. 

لای خۆیشیەوە وەزیری وزەی تورکیا فاتح دۆنماز، لە پێگەی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری نەوتی لیبیا کۆبووینەوە، بڕیارماندا کە هاوکاری زیاتری یەکتر بکەیەن، بۆ پێشخستنی کەرتی نەوت و گازی لیبیا." 

ئەو هەماهەنگییەی نێوان تورکیا و لیبیا، لە کاتێکدایە کە لە ساڵی 2019 ڕێککەوتنی دەرییان واژووکرد، ئەو ڕێککەوتنە فاکتەرێکی گرنگی گۆڕانکاری، پرسی ئاسایشی وزەی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست دادەنرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین