وەسفێكی دێرینی مام جەلال بۆ كەركووك عەرەبەكان تووڕە دەكات کوردستانی

نوچه‌نێت

لە كاتی سەردانێكی بۆ كەركووك بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی وەسفەكەی باوكی بۆ كەركووك بەكاردەهێنێ‌، دەستەی عەرەبیش لە شارەكە بەیاننامەیەكی ناڕەزایی لە دژی بافڵ تاڵەبانی بڵاودەكەنەوە و داوای لێدەكەن دەست لە كاروباری كەركووك وەرنەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئابی 2023 راگەیێندراوێك بە ناوی "دەستەی بۆچوونی عەرەبی" لە كەركووك بڵاوكراوەتەوە و تێیدا دژی ئەو وەسفە دەوەستنەوە كە بافڵ تاڵەبانی لە میانەی سەردانەكەی بۆ كەركووك بەكاری هێناوە.

بافڵ تاڵەبانی رۆژی یەكشەممەی رابردوو سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی كرد لە كەركووك و باسی لەوە كرد وەك مام جەلال وەسفی كردووە، "كەركووك هەر بە قودسی كوردستان دەمێنێتەوە". كەچی عەرەبەكانی كەركووك بۆ ئەو وەسفە دەڵێن، "لێدوانە جاڕسكەرەكەی هاوسەرۆكی یەكێتی رەتدەكەینەوە كە كەركووكی بە قودسی كوردستان وەسف كردووە و بە پروپاگەندەی پێشوەختەی هەڵبژاردنی دەزانین".

لە دوای رووداوەكانی  16ی ئۆكتۆبەری 2017 دەسەڵاتێكی عەرەبی بەسەر شاری كەركووك سەپێندراوە و هەوڵی بە عەرەبكردنی تەواو سیماكانی شارەكە دەدرێت.    

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین