سعووديە زمانى چينى لە پرۆگرامى خوێندن زياد دەكات رەنگاورەنگ

نوچەنێت

وەزارەتى پەروەردە و فێركردنى سعووديە راگەياند، زمانى چينى دەخرێتە پڕۆگرامى خوێندنى قوتابخانەى دواناوەندى، هەفتانە لە رۆژانى يەكشەممە و دووشەممە دەخوێندرێت.

رۆژنامەى عەكازى سعوودى بڵاويكردۆتەوە جێبەجێكردنى زمانى چينى لە پڕۆگرامى خوێندن بۆ قوتابيانى پۆلى دووى ناوەندييە لە چوارچێوەى پشكى ماوەى خوێندن، بڕياريشە ئەو وانەيە لەم ساڵى خوێندن بخرێتە بوارى جێبەجێكردنەوە.

وەزارەتى پەروەردەى سعوودى بە پێويستى دەزانێت ئەو پشكانە لە خشتەى خوێند هەبێت، بۆ ئەوەى بكەوێتە پشكى چوار لە رۆژانى يەكشەممە و دووشمە،  ئەو بڕيارە پشتى بە دابينكردنى مامۆستا بۆ ئەو وانەيە بەستووە.

بڕيارىت خوێندنى زمانى چينى لە قوتابخانەكانى سعووديە لە ميانەى سەردانێكى محەمەد بن سەلمان، شازادەى جێنشينى شعوودى بۆ پەكين لە (2019) بڕيارى لەسەر دراوە، هەردوولا رێكيشكەوتن لەسەر زيادكردنى زمانى چينى لە هەموو قۆناغەكانى فێركردن لە قوتابخانە و زانكۆكانى سعووديە.

لە مانگى ئادارى ئەمساڵ حكومەتى ئەنجوومەنى وەزيرانى سعووديە رەزامەندى لەسەر ياداشتى هاريكارى بۆ فێركردنى زمانى چينى نێوان وەزارەتى خوێندنى سعووديە و وەزارەتى خوێندنى چينى دەربڕى.

سەرچاوە: خەليج جەديد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین