رۆژنامەى هاتسى ئيسرائيلى: ئەمەريكا ناتوانێت بەرەنگارى ئێران بێتەوە وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

رۆژنامەى هارتسى ئيسرائيلى ئاشكراى دەكات، بونيادنانەوەى پەيوەندييەكانى ئێران لە پێش جەنگى ئۆكتبەر لەگەڵ وڵاتانى عەرەبى، بۆتە هۆى ئەوەى ئەمەريكا نەتوانێت بەرەنگارى تاران ببێتەوە، بەڵكوو تەنيا دەتوانێت دژ بە گرووپەكە چەكدارەكانى نزيك لە تاران بوەستێتەوەوە، ئەوەش واتا سەركەوتنى ستراتيژى ئێران لەو ناوچەيە.

لەو قۆناغە ئيدارەى بايدن خۆى لە بەرانبەر جەنگێكى لاوەكى بێ سوودى بەردەوامى دژ بە گرووپە چەكدارەكانى دژ بە ئێران دەبينێتەوە، ئەوەش زيانى ناوبانگى ئەمەريكا لە ديدى هاوپەيمانەكانى لەو ناوچەيە گەنياندووە.

سەرەڕاى ئەوەى يايدن هەڕشەى ئەوەى دەكرد زەبرى كوشندە لەو گرووپە چەكدارانەى كە هێرشيان كردە سەر بنكەى سەربازيى وڵاتەكەى لە رۆژهەڵاتى ئوردن كە بووە كوژرانى سێ سەربازى ئەمەريكى، بەڵام واشنتن هەوڵى خێرايى دەست پێكرد بۆ ئەوەى دۆخەكە لەو ناوچەيە هێوربكاتەوە، ئەگەر بە شێوەيەكى كاتيش بێت.

جەنگێكى لاوەكى ماندووكەر

واشنتن خۆى لەبەردەم جەنگێكى لاوەكى ماندووكەرى بەردەوام لەگەڵ گرووپە چەكدارەكان دەبينێتەوە، نەك لەگەڵ وڵاتان.

جەنگى غەزە بۆتە هۆى ئەوەى زيانى گەورە بەر ئابوورى وڵاتانى ئەو ناوچەيە بكەوێت، ئەمەريكاش دركى بەوە كردەوە وەڵامدانەوەكانى هيچ ئەنجامێكى راستەقينەى نەبووە.

ميسر و سعووديە و ئيمارات هەندێك هەنگاوى تايبەتيان نا، لەگەڵ ئەمەريكا نەدەگونجا، نەك تەنيا لەبارەى پەيوەندييان لەگەڵ ئەو گرووپانە، بەڵكوو هەنگاوەكانيان پەيوەست بوو بە ئێرانيش.

بەر لە دوو رۆژ ماڵپەڕى عەرەبى جەديد بڵاوى كردەوە، ميسر داواى لە حووسيەكان كردووە، ئاراستەى هێرشەكانيان تەنيا بۆ سەر ئيسرائيل بێت، هێرشەكان بۆ سەر كەشتى وڵاتانى ئەوروپا رابگرن، ئەوەش هەوڵێكە بۆ كەمكردنەوەى كاريگەرييە نەرێنييەكان بۆ سەر كەناڵى سوێس، سەرەڕاى بەشدارى ئێران لەو گفتوگۆيانە بەڵام حوسيەكان ئەو داوايەى قاهيرەيان رەتكردەوە.

لە لايەكى ديكەوە سعووديە چاودێرى هەنگاوە ديپلۆماسيەكانى بەرەو رێككەوتنى ئاشتى لەگەڵ حوسييەكان دەكات دەكات، بۆيە لەو كاتەدا نايەوێت ئەو رێككەوتنە هەڵوەشێتەوە.

ئيمارات يەكەم وڵات بوو هەوڵى ئارامكردنەوەى دۆخەكەى دا بۆ گەيشتن بە رێككەوتن لەگەڵ حووسييەكانى يەمەن، تاوەكوو پارێزگارى لە هێرشەكان بۆ سەرەخۆى بكات.

قەتەر هاوپەيمانى كۆنى ئێرانە، زۆر بە توندى دژ بە هەر جووڵەيەكى ئەمەريكايە بۆ سەر تاران.

تۆڕى ئاسايشى ئێران

ئەو تۆڕەى ئێران لەگەڵ وڵاتانى كەنداو بونيادى نا، ساڵى رابردوو پەيوەندى ديپلۆماسى لەگەڵ سعووديە دەست پێكردەوە، پاشان بە بەهێزكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ميسر گەيشتە لووتكە، ئەو تۆڕە بەشێك لە ئاسايشى هاوسەنگى پێكهێناوە، كە ئەمەريكا هەوڵ دەدات لەدواى جەنگى حەوتى ئۆكتبەر بونيادى بنێتەوە.

ئەنجامەكەى ئەوەيە هەر رێكارێك واشنتن بيەوێت دژ بە ئێران بيگرێتەبەر بەر بەربەستێكى بەرگرى ئەو تۆڕە دەكەوێت كە لە وڵاتانى عەرەبى بونيادنراوە.

هاوسەنگى ئەو وەڵامدانەوەيە لايەنێكى ديپلۆماسيشى هەيە، ئەويش بە بەڵگەى ئەوەى عێراق داواى كردووە ئەمەريكا بەشێك لە هێزەكانى بكشێنێتەوە، كە لەدواى جەنگى غەزە زياتر لە (150) هێرش كراوەتە سەر بنەكانى ئەمەريكا لەو دوو وڵاتە.

لەدواى ئەوەى ئەمەريكييەكان رايانگەياند، كە بە نيازى كشانەوە نين، ئەوان لە چوارچێوەى جەنگى بەرەنگاربوونەوەى داعش لە عێراق، بۆ يەكەم جار لە شەممەى رابردوو تيمى تەكنيكى عێراق لەگەڵ ئەمەريكييەكان ديدارێكيان ئەنجام دا بۆ گفتوگۆ لەسەر خشتەيەكى زەمەنى و رێكارى پێويست بۆ كشانەوەى ئەو هێزانە، ئەگەريش بگەنە رێككەوتن ئەوە سەركەوتنێكى گەورەيە بۆ ئێران و گرووپەكانى.

لە چوارچێوەى ئەو تۆڕەى پەيوەندييەكان كە بۆتە هۆى كۆتوبەندكردنى ئەمەريكا لەسەر وەڵامدانەوەى راستەوخۆ دژ بە ئێران، واشنتن هەوڵى دانوستاندن لەگەڵ تاران دەدات بۆ هێوركردنەوەى ئەو ناوچەيە.

دانوستاندن بۆ هێوركردنەوە

لە هەشتى ئەم مانگە، حوسێن ئەكبەرى باڵيۆزى ئێران رايگەياندن، واشنتن لە رێگەى وڵاتێكى كەنداو نامەيەكى بۆ تاران ناردووە، كە ناوەڕۆكەى بريتييە لەوەى ئەركى ئەمەريكا لەو ناوچەيە رێكخستنەوەى گشتگيرە نەك تەنيا چارەسەرى لاوەكى.

ئەگەر بانگێشتەكانى ئەكبەرى راست بێت، كە ئەمەريكا تا ئێستا رەتى نەكردۆتەوە، ئەوا پێچەوانەى ئەو نامانەيە كە لە رێگەى باڵيۆزخانەى سويسرا كە نوێنەرايەتى ئەمەريكا لە تاران دەكات رەوانەى كردووە.

تا ئێستاش ئەمەريكا چەند هۆشدارى هەڕەشەيەكى فەرمى دژ بە تێوەگلانى سوپاى ئێران لەو ناوچەيە كردووە.

راپۆرتەكانى ديكە باس لە هەوڵە ديپلۆماسييە چڕەكانى سعووديە لەگەڵ عەمان قەتەر دەكەن، كە نامەكانى نێوان ئەمەريكا و ئێران دەگوازنەوە.

سعووديە بايەخ بە هێوركردنەوەى دۆخەكە دەدات

سعووديە لەو رووداوە سياسيانەى لە لوبنان روويدا ئامانج دەربازكردنى ئەو وڵاتانە بوو لە قەيرانى سياسى و ئابوورى كە لە (2019) تووشى بوونە.

ئێستا رياز لە گفتوگۆكان لەگەڵ تاران هاوبەشە، ئامادەشە هەڵوێستەكانى بە گوێرەى پێويست بەرانبەر حزبوڵا سووك بكات، ئەوەش بۆ گەيشتنە بە دياريكردنى سەرۆك و سەرۆكى حكومەتى لوبنانى و پرسى چارەسەركردنى سنوورى لوبنان و ئسرائيل، بە جۆرێك ببێتە هۆى نەهێشتنى مەترسييەكانى بەريەكەوتنى ئيسرائيل و حزبوڵا.

كێشەى سەرەكى بريتييە لەوەى ئەو رووداوانە بە ئەنجامى جەنگى غەزەن، كە ئەمەريكا بە بێ پلان جێى هێشتووە، كە ئەوەش دەخوازێت كە واشنتن ستراتيژى خۆى وەڵامى ئێران و هەڵسوكەوتى گرووپە چەكدارەكان ديارى بكات، كە واقيعيێكى ديپلۆماسى نوێى لە ميانەى هێرشە تاكتيكييەكان درووستكردوە.

سەرچاوە: ماڵپەڕى خەليج جەديد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین