ناوەندە ئابوورييەكانى جيهان چاوەڕوانى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دەكەن شیکاری ئابوری

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

بەگوێرەى راپۆرتێكى ئاژانسى بلۆمبێرگ نرخى نەوتى برێنت لە (85) دۆلار نزيك دەبێتەوە، ئەوەش لە كاتێكدايە بە هۆى ئاڵۆزييەكانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئەو نرخە بەرەو (100) دۆلار بەرز دەبێتەوە.

ئاژانسەكە باسى لەوە كردووە، ئەو بەزبوونەوە نوێترين بەرزبوونەوەيە، لە كاتێكدا چەند بانكێكى وەبەرهێنان پێشنيبينيان كردووە نرخەكان بەرزتر دەبێتەوە، لەوانەش ديارترين بانك بانكى گۆڵمان ساكسە، كە پێى وايە لە هاوينى ئەمساڵ نرخى نەوت دەگاتە (87) دۆلار، بە گوێرەى هەڵسەنگدانەكانى پێشووى دوو دۆلار زياد دەكات.

راپۆرتەكە ئاماژە بەوەش دەكات نرخى نەوت لە سەرەتاى ئەمساڵەوە لە بازنەيەكى تەسكى نزيك لە (80) دۆلار كڕين و فرۆشتنى پێكراوە، بەوەش قەرەبووى هەڵاوسانەكانى لە ئەمەريكا و بەرهەمهێنەرانى ديكە و دابەزينەكانى ئۆپێك + بەهۆى ترس لە ململانێكانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست كردۆتەوە، كە ئەگەر هەيە رەوانەكردنى نەوتى خام بووەستێت.

لەسەرەتاى ئەم ساڵ ئاژانسى (فيچ) پێشبينى كرد نرخى نەوت لە (75) دۆلارەوە دەگاتە (80) دۆلار، بەڵام ساڵى رابردوو پێشبينى ئەوەى كرد بوو كە نرخى بەرميلێك دەگاتە (82) دۆلار.

ئاژانسى بلۆمبێرگ ئەنتڵجنس جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئاڵۆزييەكانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بەزبوونەوەى مەترسييە جيۆسياسييەكان لەگەڵ بەردەوامى هێرشى حووسييەكان بۆ سەر كەشتييەكانى دەرياى سوور بەسستى كاريگەرى لەسەر نرخى نەوت هەبوو.

ئەو ئاژانسە روونى كردۆتەوە، كە ئاماژە توندەكان لە يەدەگى فيدڕاڵى ئەمەريكا و ئاماژەكانى خواستى لاواز لە هەموو ناوچەكان لەو فاكتەرانەن فشار دەكەنە سەر نرخى نەوت، سەرەڕاى سنووردارى هاوكارى لايەن وڵاتانى ئەندام لە رێكخراوى ئۆپێك و بەردەوامى دابەزاندنى بەرهەمەكانيان.

هەروەك بلۆمبێرگ ئەنتڵجنس ئاماژەى بەوە كردووە، پێشبينييەكانى بۆ نرخى نەوت پشت بە كۆمەڵێك گۆڕانكارى دەبەستێت نەك تەنيا بە مەترسى جيۆسياسى و پێشبينى هەڵاوسان و بەراوێزى دووبارە و هەڵگرتنى نەوت.

مەترسيەكان باڵادەستن بەسەر ستستى خواست لە گەورەترين بەكاربەرى نەوت، سەرەڕاى مەترسى روودانى ئاڵۆزييەكان لە رەوانەكردنى رووسيا لەدواى سزاكانى يەكێتى ئەوروپا، هەروەك چاوەڕوانييەكان تا داهاتووێكى نزيك ناڕوون دەبن، سەرەڕاى بووژانەوەى بەكاربردنى ئاسايا ئەگەر هەيە ئەو خواستە بەهێز بێت ببێتە پاڵپشتى نرخى نەوت.

ئەو ئاژانسە پێى وايە هەر دابەزێنێك لە وزەى بەرهەمهێنان بە هاوپەيمانى ئۆپێك + لە كەمكردنەوەى بەرهەمهێنان دەست پێدەكات، لە كۆتايى دەبێتەوە بەرزبوونەوەى نرخى نەوت.

بەگوێرەى داتاكانى بلۆمبێرگ رێژەى زيادەى بەرهەم لە ئۆپێك بە ئێرانيشەوە لە مانگى كانوونى دووەم رۆژانە شەش مليۆن (400) بەرميل بووە، وەزەى بەرهەمهێنان لە سعووديە ئيمارات و و زۆرێك لە وڵاتانى ئەندام لە ئۆپێك لەسەر بنەماى پێويستييە، تەنيا بەرهەمهێنانى سعووديە رۆژانە دەگاتە نۆ مليۆن بەرميل نەوت.

سەرچاوە: شەفەق نيوز

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین