بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا بۆ چارەسەری دۆلار لە عێراقە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لە بەغدا لەگەڵ ئەلیزابیس رۆزنبێرگ یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكە باسیان لە كێشەی دۆلار و بەرەنگاربوونەوەی تاوانی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆریان كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئەیلوولی 2023 بانكی ناوەندی عێراق لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كرد، عەلی عەلاق لە بەغدا لەگەڵ رۆزنبێرگ كۆبووەتەوە و باسیان لە مەسەلەی بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆریان كردووە.

بەرپرسە ئەمریكییەكە دووپاتی كردووتەوە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا پاڵپشتی عێراق دەكات بۆ بەهێزكردنی شەفافیەت و جێبەجێكردنی رێنماییە نێودەوڵەتییەكاندا لە سیستەمی بانكی عێراقیدا. هەروەها باس لەوەش كراوە لە كەرتی بازرگانی عێراق دراوی یۆرۆ و یوانی چینی و درهەمی ئیماراتی بەكاربهێنێت. پێشتر ئەمریكا رەخنەی لە عێراق گرتووە، لەوەی رێگە دەدات لە وڵاتەكەی دۆلار بۆ ئەو وڵاتانە بڕوات كە سزای ئەمریكییان لەسەرە.

دواتر یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی كۆبووەوە و سوودانی بۆ ئەو بەرپرسە ئەمریكییە باسی لەوە كردووە، كەرتی دارایی لە عێراق بە گشتی و تایبەتەوە هەنگاوێكی زۆری ناوە لە چاكسازییدا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین