بە ئاگاداركردنەوەی بایدن هەڕەشە لە سوودانی دەكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لویس ساكۆ پاتریاركی كلدانی لە عێراق و جیهان هەڕەشە لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات، گوایە بەر لەوەی سوودانی سەردانی ئەمریكا بكات، ئەو نامەیەك بۆ جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا دەنووسێ‌ و لە رەوشی مەسیحیەكانی عێراق ئاگاداری دەكاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 16ی ئەیلوولی 2023 لویس ساكۆ لە دیمانەیەكی تەلەڤزیۆنی باس لەوە دەكات یەكێك لە راوێژكارەكانی سوودانی پەیوەندی پێوەكردووە و پێی راگەیاندووە دەتوانێ‌ سەردانی سوودانی بكات و دەرگای سوودانی بۆ ئەو كراوەیە. ساكۆ دەڵێ‌، "ئەمە سووكایەتییە، مانای چییە دەرگام بۆ كراوەیە".

دواتر ساكۆ باس لەوە دەكات، هەرچەندە لە ماوەی رابردوو كێشەی هەبووە بەڵام ئەوروپا و تەنانەت ڤاتیكانیشی لێ ئاگادار نەكردووەتەوە، بەڵام ئەم جارە بەر لەوە سوودانی سەردانی ئەمریكا بكات، ئەوا بە نامەیەك جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا لە رەوشی مەسیحییەكانی عێراق ئاگادار دەكاتەوە.

لەماوەی رابردوودا لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق مەرسومی كۆماری ژمارە 147ی ساڵی 2013ی لە لویس ساكۆ سەندەوە، بەمەش ساكۆ ناتوانێ‌ سەرپەرشتی كاروباری مەسیحیەكان لە عێراق بكات. بۆیە ساكۆ بەغدای جێهێشت و رووی لە هەرێمی كوردستان كرد.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین