توركیا دەستبەرداری ئەندامێتی لە یەكێتی ئەوروپا دەبێت تورکیە

نوچه‌نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا رایگەیاند، وڵاتەكەی پێداچوونەوە بۆ كۆششەكانی ئەندامبوون لە یەكێتی ئەوروپا دەكات و ئەگەر پێویست بكات ئەوا دەستبەرداری دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە 16ی ئەیلوولی 2023 رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كە لە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك بەڕێوەچوو، بەر لە دەستپێكردنی سەردانەكەی بۆ نیویۆرك بە ئامانجی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان باسی لە ئەندامبوونی وڵاتەكەی كرد لە یەكێتی ئەوروپا و گوتی"پێداچوونەوە بۆ پرۆسەی ئەندامبوون لە یەكێتی ئەوروپا دەكەین و ئەگەر پێویست بكات ئەوا رێگەمان لە رێگەی یەكێتی ئەوروپا جیا دەكەینەوە".

سەرۆكی توركیا سەرنجێكی كورتی لەسەر ئەو راپۆرتەی پەرلەمانی ئەوروپا دا كە رەخنەی لە توركیا گرتووە، لەسەر پاشەكشەی دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ، ئەردۆغان گوتی، "یەكێتی ئەوروپا دەیەوێ‌ لە توركیا جیا ببێتەوە". 

دەیان ساڵە توركیا هەوڵ دەدات لە یەكێتی ئەوروپا ببێتە ئەندام و لە ساڵی 1999وە  كاندیدە بۆ ئەندامێتی لە یەكێتییەكە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین