وڵاتانی ناوچهكه ههوڵی چارهسهركردنی ناكۆكییهكانیان دهدهن
نوچەنێت:
لەو هەفتەیە لهسهر ئاستی بهرز چهندین سەردانى دیپلۆماسى له نێوان وڵاتانی كەنداوى عەرەبى هەیە، ئهو سهردانانهش له پێناو بۆ سەقامگیرى ئاسایشی ئهو ناوچەیە له رێگهی چارهسهكردنی كێشه ناوچەیى و نێودەوڵەتییەكان و دۆسیەى ئەتۆمى ئێران، كۆتاییهێنان به نیگەرانییەكانى وڵاتانی كهنداوه بەرانبەر سیاسەتەكانى تاران، لە هەمانكاتیش هەوڵى چڕن بۆ بەهێزكردنەوەى پەیوەندیى نێوان وڵاتانى ناوچهكه و زیادكردنى هەماهەنگییهكانی نێوانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئاڵنگەرییە نێودەوڵەتییەكان.
سەردانى ئەردۆغان بۆ قەتەر
دوێنێ دووشەممە لەسەر داواى تەمیم بن حەمەد پادشاى قەتەر سەرۆكى توركیا بە سەردانێكى فەرمى گەیشتە ئەو وڵاتە، ماوەى دوو رۆژ له قهتهر دهمێنێتهوه.
بەر لە بەڕێكەوتنى ئەردۆغان لە فڕۆكەخانەى ئەتاتورك به رۆژنامهنووسانی رایگەیاند، "پەیوەندى ئێمە و قەتەر لە قۆناغى داهاتوو بە هێزتر دەبێت، قەبارەى پڕۆژەكانى توركیا لەو وڵاتە نزیكەى (15) ملیار دۆلارە، لە پاڵ پەیوەندییەكانمان لەگەڵ دەوحە پهره به پهیوهندییهكانمان لەگەڵ هەموو وڵاتانى كەنداو دەدەین".
لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "پێشوازى لەو هەوڵە دیپلۆماسیانەش دەكەین، كە دەرگاى گفتوگۆ لەگهڵ وڵاتانی كەنداو دەكەنەوە، ئهوهش دهبێته نههێشتنی ئەو خراپ تێگەیشتنهی كه پێشتر ههبوو، ئێمه هەمیشە جەختمان لەسەر بەردەوامى پەیوەندی وڵاتهكهمان لەگەڵ وڵاتى كەنداو كردۆتەوە، دەمانەوێت لە داهاتوو پەیوەندییمان بەهێزتر بێت".
لە لایەكى ترەوە محەمەد بن عەبدورەحمان وەزیرى دەرەوەى توركیا لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیرى دەرەوەى توركیا لە دەوحەى پایتەختى قەتەر ڕایگەیاند، "لهگهڵ توركیا (12) رێككەوتن واژۆ دهكهین، پەیوەندى ئێمە و توركیاش پەیوەندییەكى ستراتیژى و جیاوازە".
لە (20) ساڵى رابردوو پەیوەندى نێوان توركیا و قەتەر لە هەموو بوارە ئابوورى و سەربازى و سیاسیەكان گەشەى كردووە.
تەحنوون بن زاید لە ئێران
لە سایەى ئەو ئاساییبوونەوەى بەسەر پەیوەندیى نێوان ئێران و ئیمارات داهاتووە، دوێنێ دووشەممە شێخ تەحنون بن زاید راوێژكارى ئاسایشى نەتەوەیى ئیمارات بە بانگهێشتێكى فەرمى گەیشتە تارانى پایتەختى ئێران لەگەڵ عەلى شەمخانى ئەمیندارى ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوەیى ئێران كۆبۆوە. ئاژانسى هەواڵى (وام)ى ئیماراتى بڵاویكردەوە، "ئیبراهیم رەئیسى پێشوازى لە شاندى ئیماراتى بەسەرۆكایەتى شێخ تەحنون كردووە، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر بەهێزكردنى پەیوەندیى نێوان ئەو دوو وڵاتە كردووە".
لە لایەكى ترەوە ئاژانسى هەواڵى (ئیرنا)ى ئێرانى بڵاویكردەوە، شێخ تەحنون لەگەڵ شەمخانى كۆبۆتەوە، لەو كۆبوونەوە تەحنون رایگەیاندووە، "ئێران وڵاتێكى زلهێزى ناوچەکەیە، خاوەنى جیۆسیاسیەكى گرنگە لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا پەیوەندیى دۆستانەمان لەگەڵ تاران كارى لە پێشینەمانە"، شێخ تەحنون بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانى ترى باڵاى ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.
سهبارهت به ههڵوێستی ئێران بهرانبهر ئهو دهستپێشخهریانه، عهلی شەمخانى لەو كۆبوونەوە رایگەیاندووە، "ئەگەر وڵاتانى كەنداو پێكەوە هەماهەنگ بن دەتوانن رۆڵى گرنگ لە ئابوورى ئەو ناوچەیە و جیهان بگێڕێن".
پێشتر ئەو ئاژانسە ئێرانییە بڵاویكردەوە، سەردانى شێخ تەحنون بۆ ئێران بوار دەڕەخسێنێت هەنگاوى نوێ بە ئاراستەى ئاساییكردنەوەى ئەو باردۆخە بهاوێن و ئاڵۆزییەكان لەو ناوچەیە نەهێڵێت.
لە چەند مانگى رابردوو پەیوەندى ئابوورى نێوانیان زۆر بەرەو پێشچووە، هەردوولا چارەسەرى هەندێك گرفتى نێوانیان كردووە كە بەربەستى لەبەردەم بەرەوپێشچوونى ئابوورى نێوانیان دروستكرد بوو، ئەوەش ئاسۆیەكى فراوانى لەبەردەم هەماهەنگى ئابوورى نێوان ئەو دوو وڵاتە كردەوە.
ماوەى چەند مانگێكە پەیوەندییەكانى نێوان ئێران و ئیمارات زۆر بەرەو پێشچووە، بەتایبەت چەند ساڵێك بوو لهسهر دوورگەكانى تەنبى گەورە و بچووك و دوورگەى ئەبوو موسا ناكۆك بوون، سەرەڕاى ئەو ناكۆكیەش لە (2015) ئیمارات چووە پاڵ هاوپەیمانى سعوودییە، بۆ رووبەڕووبوونەوەى حوسیەكانى یەمەن كە ئێران پاڵپشتى دەكردن.
سەردانەكانى محەمەد بن سەلمان بۆ كەنداو
هاوشێوهی ئیمارات سعوودییه دهستی به جووڵه دیپلۆماسیهكانی كردووه، بڕیاره محەمەد بن سەلمان سەردانى بەحرێن و قەتەر و ئیمارات و كوێت بكات، بەگوێرەى دەزگا راگەیاندنەكانى سعوودییە، ئەو سەردانانە له پێناو دهستهبهركردنی سهقامگیری ئاسایشه لهو ناوچهیه، له ههمان كات گفتوگۆ لەسەر بەهێزكردنى هاوهەڵوێستى لەسەر پرسە ناوچەیى و عەرەبى و نێودەوڵەتییەكان دەكەن.
دوێنێ دووشەممە محەمەد بن سەلمان شازادهی جێنشینى سعوودییە بە سەردانێكى فەرمى گەیشتە سەڵتەنەى عەمان، ئهو سهردانهی بۆ ئامادەسازیى بەستنى لوتكەى وڵاتانى كەنداوە، كە لە ناوەڕاستى ئەو مانگە دەبەسترێت.
لەو سەردانەى بن سەلمان گفتوگۆ لەسەر چەند بوارێك دەكات، كە جێگەى بایەخى هاوبەشى ئەو وڵاتانەیه و لە خزمەتى بەرژەوەندى دوو لایەنەیە دهبێت، بەگوێرەى لێدوانى فهرمییان ئهو ههوڵانه بۆ زیادكردنى خۆشگوزەرانى و بووژانەوەیە بۆ هاونشتیمانیانى وڵاتەكانیان.
لە مانگى كانوونى دووەمى ساڵى رابردوو دواى مردنى سوڵتان قابووس بن سەعید، بن تاریق بووه سهرۆكی سهڵتهنهی عومان، لە مانگى تەمووزى ئەمساڵ بن تاریق دواى دەستبەكاربوونى یەكەم سەردانى بۆ وڵاتانی دەرەوە چووه سعوودییه. بەگوێرەى ئامارهكان بازرگانى نێوان سعوودییە و عومان لە ساڵى رابردوو، سێ ملیار و (36) ملیۆن بوو، هەروەها هەناردەى كاڵاى سعوودى بۆ عومان یەك ملیار و (16) ملیۆن دۆلار بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment