هێڵى گازى توركيا ــ ئيسرائيل لە دەريا مردووە شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها 

كارولين روز، توێژەرى باڵا لە پەيمانگەى نيولاينز راپۆرتێكى لە ماڵپەڕى (جيوبوليتيكال فيتشرز) كە بڵاوكردۆتەوە، كە باس لەوە دەكات سەرەڕاى ئەوەى چارەسەرى بەشێكى قەيرانى وزە لە ئەوروپا دەكات، بەڵام هيوايەكى لاواز بۆ بونيادنانى درووستكردنى هێڵى گازى توركيا ــ ئيسرائيل هەيە.

درووستكردنى ئەو هێڵەى كێڵگەى گازى ليفياسانى دەريايى بە ئەوروپا دەبەستێتەوە چەندين ساڵە هەيە، بەڵام ئاڵۆزييەكانى نێوان ئەنقەرە و تەلئەبيب بۆتە بەربەست لەبەردەمى.

جەنگى ئۆكراينا بووە هۆى دووبارە زيندووكردنەوەى پڕۆژەى گەياندنى گازى سرووشتى ئيسرائيل بە رێگەى توركياوە بۆ ئەوروپا، يەكێتى ئەوروپا هەوڵدەدات لە (40%) گازى رووسى بگۆڕێت، هەروەك ئەو هێڵە زۆر هەرزانترە،  لە هێڵە ركابەرەكانى وەك ئيست ميد وەك هێڵەكانى رۆژهەڵاتى ناوەند بۆ گوازتنەوەى گاز لە ئيسرائيلەوە بۆ يۆنان و ئيتاڵيا لەوێشەوە بۆ قوبرس.

بونيادنانى هێڵى ئيست ميد بەهۆى ئەوەى تێچوێكى زۆرى پێويستە، كە بڕەكەى شەش مليارە شكستى هێنا، توركيا بەهۆى دوورخستنەوەى لەو پڕۆژەيە رەخنەى زۆرى لێى هەبوو، بەڵام لە مانگى كانوونى دوومى ساڵى رابردوو ئەمەريكا لە پاڵپشتى ئەو پڕۆژەيە پاشگەزبۆوە، ئەوەش هۆكارى سەرەكى شكستهێنانەكەى بوو.

ماوەيەكى كەم دواى راگەياندنى ئەمەريكا، ئەنقەرە پڕۆژەيەكى جێگرەوەى پێشكەش كردووە كە زۆر هەرزانتر لەوەى پێشوو، ئەويش رێڕەوێكى وزەيە كە بەهاكەى يەك مليار و (500) مليۆن دۆلارە و درێژيەكەى (500) كيلۆمەترە، لە ليفياسانەوە بۆ توركيايە، كە توركيا خەونى ئەوەى هەيە ببێتە ناوەندێكى ناوچەيى گاز.

سەرەڕاى ئەو رووداوانە و سوودەكانى، سياسەتە ناوچيەكان و خواستى بازاڕ كە ناتواندرێت پێشبينى پێ بكرێت، ئەو جێگرەوانەى كە هەيە واتا بەدوور دەزاندرێت ئەو هێڵەى باس دەكرێت كە توركيا پاڵپشتى بكات.

سەرەڕاى هەڵوڵەكانى توركيا و ئيسرائيل بۆ تواندنەوەى بەستەڵەكى نێوانيان و دەرخستنى نەرمى سياسيى لەم دواييە لە پێناوجێبەجێكردنى ئەو پڕۆژە، بەڵام چەند فاكتەرێك هەيە جێبەجێكردنى بەديهێنانى ئەو خەونە دەكاتە كارێكى گران.

ئەو ئەو فاكتەرانە بريتين لەوەى ئەو هێڵە بەناوچەى ئابوورى قوبڕس تێدەپەڕێت، ئەوەش دوادەكات ببێتە خاڵى هەستيارى خاوەن بەرژەوەندييەكانى دەرياى سپى.

لە (1974) دوورگەى قوبرس دابەش بووە، بەشى باشوور يۆنانييەكان دەستيان بەسەرداگرتووە، بەشى باكوور توركەكان دەستى بەسەرداگرتووە، حكومەتى توركيا دانى نەناوە بە يۆنانييەكان، كە دەبێت رەزامەندى پێش دەستپێكردنى لەناوچەى ئابوورى.

جگە لەوەش پاڵپشتى سەرەكى قوبرسى باشوور، يۆنانە، كە ئەويش تمووحى تايبەتى هەيە بۆ ئەوەى ببێت بە وڵاتێكى زۆرترين گازى بۆ ئەوروپا پێدا ببپەڕێتەوە، حەزش لەو ديدگايەى بەرانبەرەكەى ناكات كە توركيا شانازى بەخۆيەوە دەكات.

يۆنان و قوبرس و ئيسرائيل ئەندامن لە كۆڕبەندى گازى سرووشتى دەرياى سپى ناوەند، چەندين مەشقى سەربازييان پێكەوە كردووە، بۆيە ئەگەرى بەهێز ئەوەيە ئيسرائيل بەبێ پاڵپشتى ئەو وڵاتانە ئەو پڕۆژەيە نەخاتە بوارى جێبەجێكردن.

بەدووريش دەزاندرێت پێكهاتەى پڕۆژەى جێگرەوە لە چوارچێوەى رێڕەوى ئابوورى نێوان هندستان و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بێت، كە ئيسرائيل لەخۆ دەگرێت، بەڵام توركيا لەو پڕۆژەيەدا نييە.

سەرچاوە: مەركەزى ناتوور

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین