سەرۆكى ليژنەى پەيوەندييەكانى دەرەوەى گۆنگرێسى ئەمەريكا بەگەندەڵى تۆمەتبار دەكرێت وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

رۆبەرت مينينديز، سيناتۆرى ئەمەريكى و نانيدن ئەرسلانيان مينينديزى خێزانى كە پێشتر دۆستايەتيان هەبوو تۆمەتبارن بە بەدەستهێنانى سەدان هەزار دۆلار و زێر و ئۆتۆمبێلى گرانبەها و بەرتيلى بەرانبەر گەندەڵى لەپێناو حكومەتى ميسرى.

ماڵپەڕى ميدل ئيست ئاى لە راپۆرتێكدا ئاماژە بەوە دەكات وائل حەنا خاوەنى كۆمپانياى پێدانى مۆڵەتى خۆراكى حەڵال و فەريد دەعيبس وەبەرهێنەرى خانووبەرە لە نيوجيرسى و خۆسيە ئۆريى، بزنسمان بەشدارن لە كارە ناياساييانە.

نوێنەرانى داواكارى گشتى دەڵێن، ئەو تۆمەتبارانە سەدان هەزار دۆلارايان داوەتە مينينديز و خێزەكانەى لەبەرانبەردا مينينديز خزمەتگوزاى و پێشێلكاريى لە ئەركەكانى لە بەرژەوەندى حكومەتى ميرسى و حەنا و ئەوانەى تر، لە بوارى فرۆشتنى پێداويستى بيانى سەربازيى و هاوكار بيانى سەربازيى هاوكارى حكومەتى ميسرى كردووە.

بەگوێرەى ليستى تۆمەتەكان دواى ئەوەى ماڵى ئەو كۆنگرێسمانە لە ساڵى رابردوو پشكندراوە، دەركەوتووە بە بڕى (100) هەزار دۆلار زێر و (480) هەزار دۆلاريان لە ماڵەوەيە، كە زۆلابەيان لەناو ناو جلوبەرگ و گەنجيەكان شاردرابوونەوە.

هەروەها ئۆتۆمبێنێكى مارسديس ئاشكرابوو، كە بە ديارى دراوە بە خێزانەكەى كە نرخەكەى (60) هەزار دۆلارە و بەگوێرەى لێكۆڵەرەكان ئەوەش بەشێكە لە پيلانى ئەو گەندەڵييە.

داميان ويليامز، داواكارى گشتى ئەمەريكا  لە مانهاتن لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى رايگەياند، ئەو لێكۆڵينەوە ماوەيەكى زۆر بەردەوام دەبێت و كۆتايى نەهاتووە، دەمەوێت هانى هەر كەسێك بدەم كە زانيارى لايە بەخێرايى پێشكەشى بكات.

ئەو گومانانە سەبارەت بەو كۆنگرێسمانە ديموكراسيە تەمەن  (69) ساڵەى سەرۆكى ليژنەى پەيوەندييەكانى دەرەوە لە ئەنجوومەنى پيران بەهۆى ئەوەى هەژموونى بەسەر فرۆشتنى چەك و سياسەتى دەرەوەى ئەمەريكا و پەيوەندييەكان لەگەڵ وڵاتانى دەرەوە هەيە دەنگدانەوەى زۆرى درووستكردوو. 

لەبەرانبەردا مينينديز ئەو ئۆمەتانەى دادگاى فيداڵى رەتكردەوە بەبەشێك لە هەڵمەتێكى چالاكى ناوزڕاندنى ناوبرد، رۆژى هەينى داواكارانى بە تێوەگلان لە سەرپێچيىە و دەستكارى كارى چاپكردنى نووسينگەى كۆنگرێس تۆمەتباكرد.

زانيارييە هەستيارييەكان

نوێنەرانى داواكارى گشتى پێيان وايە  مينينديز لە (2018) بە نهێنى لەگەڵ بەرپرسانى سەربازيى و هەواڵگريى ميسرى كۆبۆتەوە، بەڵام ناوى ئەو بەرپرسە ميسريانە لە ليستى تۆمەتباران وەك بەشێك لە پيلانێكى گەندەڵى ئاشكرانەكراوە، كە زانيارى هەستيار بۆ قاهيرە لەخۆى دەگرێت و ئاسانكارى بۆ فرۆشتنى چەك و فشارى نهێنى لەبەرژەوەندى ميسر كردووە.

ليستى تۆمەتەكان ئەوە روون دەكاتەوە، كە تۆڕێكى پەيوەندى لەنێوان ئەو سيناتۆرە و خێزانەكەى و حەناى نيشتەجێى نيوجيرسى هەيە.

بەگوێرەى داواكارانى گشتى لە (2018) حەنا دەستى بە رێكخستنى ئەو ديدارانە لەنێوان بەرپرسانى هەواڵگريى و سەربازيى ميسرى كردووە.

هەر بەگوێرەى ليستى تۆمەتەكان ئەو سيناتۆرە بەڵێنى بەو بەرپرسانەى ميسرى داوە دەسەڵاتەكەى بۆ ئاسانكارى فرۆشتنى چەك و هاوكارى بۆ حكومەتى ميسرى بەكار بهێنێت، لەبەرانبەر دانانى نادينى خێزانى كە ئەو كاتە بێ كاربووە لە كۆمپانياى حەنا وەك ئەركێكى وەهمى بەبێ دەوامكردن.

لە مانگى ئايارى (2018) بۆب زانيارى ئاشكرا بەڵام هەستيارى لە وەزارەتى دەرەوە سەبارەت بە ژمارەيەك چەند كارمەندێكى ئەمەريكى لە باڵيۆزخانەى ميسرى بەدەستهێناوە لەگەڵ وردەكارى تريان.

پاشان ئەو سيناتۆرە بە نامەيەك كە ئەو زانيارييانەى بۆ نادين ناردووە، كە ئەوكاتە دۆستى بووە، پاشان نادين زانيارييەكانى بۆ حەنا ناردووەوە، ئەويش بە بەرپرسێكى ميسرى داوە.

سەبارەت بەو زانيارييانە داواكارى گشتى دەڵێت، سەرەڕاى ئەوەى ئەو زانياريانە نهێني نەبووە، بەڵام ئەوانە بە زانياريى هەستيار دادەندرێت، چونكە دەكرێت كە حكومەت بە روونى بۆ حكومەتێكى بيانى ئاشكراى بكات و ياخود بڵاوى بكاتەوە، مەترسى ئەمنى درووست بكات.

ژەنەڕاڵ و چەكى قەناس

لە ميانەى چوادێرى خواردنى ئێوارەى لە يەكێك لە چێشتخانە بەناوبانگەكان ئەو سيناتۆرە چەند زانيارييەكى سەبارەت بە هاوكاريى سەربازيى وڵاتەكەى بە حەنا داوە، كە يەكێك لەوانە هەڵگرتنى قەدەغەى فرۆشتنى چەكى بچووك و پێداويستى سەربازييەلەخۆى دەگرێت، پاشان حەنا ئەو زانيارييانەى بە پرسێكى ميسرى راگەياندووە.

 

دۆسيەكى تر لەسەر ئەو سيناتۆرە ئەوەيە، نوێنەرانى داواكارى گشتى باس لەوە دەكەن، مينينديز نامەيەكى لەبرى حكومەتى ميسرى نووسيووە بۆ ئەوەى ئەندامانى ئەنجوومەنى پيران رازى بكات (300) مليۆن دۆلارى راگيراوى هاوكارى ميسر بگێڕنەوە.

ئەوكاتە نادينى دۆستى داواى نووسينى ئەو نامەى لێكردووە، چونكە بەرپرسێكى ميسرى كە بە ژەنەڕاڵ ئاماژە بەناوەكەى كراوە، مۆڵەتى بۆ پڕۆژەيەك وەرگرتووە، پاشانيش نادين نيگەرانى خۆى بەرانبەر حەنا دەربڕيووە بەهۆى ئەوەى بەرانبەر بەو خزمەتانەى پابەند نەبووە بەڵێنەى كە بڕياربووە بڕێك پارەى پێ ببەخشێت بەرانبەر بەو خزمەتانەى، لە نامەيەك بۆ بۆب دەڵێت، دەبوو حەنا بگەڕێتەوە بۆ ميسر چونكە ئێستا پێى وايە پادشاى جيهانە و جيهان لەنێوان پەنجەى ئەو دايە.

كۆمپانياى خواردنى حەڵاڵ

يەكێكى ديكە لە گەندەڵييەكانى ئەو سيناتۆرە ئەمەركييە ئەوەيە هەژموونى خۆى بۆ كۆمپانياى (سى ئى جى) بۆ پێدانى مۆڵەت خواردەمى حەڵاڵ بەكارهێناوە، كە كۆمپانيايەكە لە نيوجيرسى، دەسەڵاتى بەسەر مۆڵەتى رەوانەكردنى خواردنى حەڵاڵ لە ئەمەريكاوە بۆ ميسر هەيە، نوێنەرانى داواكارى گشتى دەڵێن، حەنا ئەو كۆمپانيايە وەك ئامرازێك بۆ پێدانى تێچووەكان بەو سيناتۆرە و خێزانەكەى بەكارهێناوە.

سەبارەت بەو تۆمەتانەش گوتەبێژێك بەناوى حەناوە رايگەياند، پێداچوونەوە بەو تۆمەتانە دەكەن، لەسەر بنەماى پێداچوونەوەى سەراتيشمان ئەو تۆمەتانە هيچ بنەمايەكيان نييە.

بڕيارى ميسر بە پێدانى مافى تەواو بە كۆمپاناى حەنا بۆ رەوانەكردنى خواردەمەنى حەڵاڵ بۆتە جێگەى سەرنج لە وەزارەتى كشتوكاڵى ئەمەريكى، دەستبەجێ ئەو سيناتۆرە ئامۆژگارى و فشارى ناشايستەى لەسەر بەرپرسێكى باڵاى وەزارەتى كشتوكاڵى ئەمەريكا كردووە، تاوەكوو دەستبەردارى دەستوەران لە قۆرخكردنى ئەو كۆپانيايە بێت بۆ خواردەمەنى حەڵاڵ، ئەو رێكارەش وەك داواكارانى گشتى دەڵێن، زيان بە بەرژەوەندى ئەمەريكا دەگەيێنێت.

بەگوێرەى ليستى تۆمەتەكان پۆستى ئەو سيناتۆرە وەك سەرۆكى ليژنەى پەيوەندييە دەرەكييەكان كارتێكى گرانبەهاى حكوومەتى ميسرى بوو.

ئەو سيناتۆرە هەژموونى بەسەر فرۆشتنى چەك بە وڵاتانى ديكە هەبووە، زۆر بايەحى بەو پرسانەى پەيوەست بە توركيا دەدا، رۆژى هەينى رابردوو رايگەياند، دەستبەردارى پۆستى سەرۆكى ئەو ليژنەيە دەبێت.

ساڵى رابردوو چەند هەواڵێك ئاشكرا بوو سەيارەت بە فرۆشتنى پێداويستى سەربازى بە ميسر كە بڕى فرۆشى چەك بە ميسر دەگات نزيكەى دوو مليار و (500) مليۆن دۆلار، ئەو سينارتۆرە واژۆ لەسەر ئەوە دەكات، لە رێگەى خێزانەكەيەوە بۆ حەناى رەوانەكربوو.

لەدواى ئيسرائيل ميسر دووەم گەورەترين وڵاتە بۆ هاوكارى سەربازى ئەمەريكا، ليژنەى بەهۆى خراپى دۆخى مافەكانى مرۆڤ لە ميسر پەيوەندييە بەرگرييەكانى نێوان قاهيرە و واشنتن لەژێر لێكۆڵينەوە دان، ژمارەيەك كۆنگرێسمان داواى كۆتاييهێنان بە هاوكارييە بيانييەكان دەكەن.

لە ماوەى رابردوو ئيدارەى بايدن رايگەياند، لە كۆى يەك مليار و (300) مليۆن دۆلار بۆ ميسر بۆ هاوكارى ساڵانە لە بوارى سەربازيى، ئەمەريكا بۆ يەك مليار ئەو هاوكارييە كەم دەكاتەوە، ئەوەش بەهۆى دۆخى مافى مرۆڤەوەيە.

سەرچاوە: نون پۆست

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین