هێرشكرايە سەر وەزارەتى ناوخۆى توركيا تورکیە

نوچەنێت

عەلى يەرلكيا، وەزيرى ناوخۆى توركيا رايگەياند، سەرلەبەيانى ئەمڕۆ دوو كەس هێرشيان كردە سەر وەزارەتى وەزارەت، يەكێكيان خۆى تەقاندۆتەوە، ئەوەى ديكەش كوژراوە.

ئەمڕۆ يەكشەممە (يەكى/تشرينى يەكەم/2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، بەگوێرەى لێدوانى وەزيرى ناوخۆى توركيا هێرشێكەى نزيك باڵەخانەى وەزارەتەكەى تيرۆرستى بووە، كە لە ئەنجامدا يەكێك هێرشبەرەكان كوژراوە، ئەوەى ديكەش خۆى تەقاندەوە.

بەگوێرەى راگەيێندراوى وەزارەتى ناوخۆى توركيا هێرشەكە لە كاتژمێر (09.30) بووە، دوو هێرشبەر بە ئوتومبێل هێرشيان كردۆتە سەر دەروازەى سەرەكى بەڕێوەبەرايەتى ئاسايشى سەر بە وەزارەت، يەكێكيان لەناو ئوتومێلەكە خۆى تەقاندۆتەوە، ئەوەى ديكەش لە كوژاروە.

سەبارەت بە زيانەكانى توركياش لە راگەيێندراوەكەى وەزارەتى ناوخۆ هاتووە، بەهۆى رووبەڕوونەوە دوو پۆليس بە سووكى برينداربوونە.

سەبارەت بە ناسنامەى هێرشبەرەكانيش دەسەڵاتدارانى توركيا هيچ لايەنێكيان تا ئێستا تۆمەتبار نەكردووە، هيچ لايەنێكى  بەرپرسيارێتى ئەو هێرشەى نەگرتۆتە ئەستۆى خۆى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین