عـێـراق هـەوڵـدەدات کـورتـهـێـنـانـی بـودجـەکـەی کـەمبـکـاتـەوە کوردستان- عێراق
حوکوومەتی عێراق، لە هەوڵی جێبەجێکردنی چەند پلانێکی ستراتیژییە، لە پێناو کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی وڵاتەکەی بە زیادکردنی داهاتی نەوتی.

نوچەنێت

ئاژانسی هەواڵی واع، پلانی عێراق، بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە، کەریم حوتاب، بریکاری وەزارەتی نەوت، بە ئاژانسی (واعـ)ـی ڕاگەیاند: ئامانجی حوکوومەتەکەی، بەرزکردنەوەی بەهای دارییەکانی نەوتە، لە پێناو زیادکردنی داهاتی سندوقی خەزێنەی بودجەی عێراق. 

بە گوێرەی دواین ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، داهاتی نەوتی عێراق لە ماوەی 14 مانگی ڕابردوودا، بۆ زیاتر لە 6 میلیار دۆلاری مانگانە بەرزبووەتەوە.

پـلانـی زیـادکـردنـی داهـاتـی نـەوت 

بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد، کە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق  (سۆمۆ)، بۆ زیادکردنی داهاتی نەوتی، سیاسەتێکی نوێ پەیڕەو دەکات و، پشت دەبەستێت بە واژووکردنی چەند گرێبەستێکی فەرمی وەزارەتی نەوتی عێراق، لەگەڵ کۆمپانیای بیانی لە بوارەکانی پاڵاوتنی نەوت، بە میکانزمی پێشکەتوو، (ناردنی داواکاری بە شێوازی ئەلکترۆنی)، بێ ئەوەی هیچ کۆمپانیایەکی نێوەندگیر لە نێوان عێراق و کۆمپانیاکەدا هەبێت. 

کەریم حووتاب، لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، کە زیادکردنی هەناردەی نەوتی عێراق، لە ڕێگەی ئەنجوومەنێک کە وەزیری نەوتی عێراق سەرپەرشتی دەکات، پلانی گونجاوی بۆ دادەنرێت، بە بەشداری وەکیل وەزیرەکانی وەزارەت و، بەڕێوەبەری گشتی سۆمۆ و، ئەندامانی چاودێری یاسایی و بازاڕی وەزارەتی نەوت. 

هەروەها گوتی: "وڵاتانی سەرەکی، لە هاوردەکردنی نەوتی عێراق، هەریەکە لە چین و هیندستان، بە دوای ئەوانیشدا وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکا دێن.

نـرخـی بـەنـزیـن لـە عـێـراق 

هاوکات لێژنەی نەوت و، وزەی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی هەینی جەختیان لە جێگری نرخی بەنزین کردەوە و، هەر بڕیارێکی تایبەت بە نرخی بەنزیان ڕەتکردەوە. 

لەو باریەوە بەهادین نوری، لە لێژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند؛ لێژنەی نەوت و گاز، بڕیاری وەزارەتی نەوتی عێراقی، بۆ زیادکردنی هەر لیترێکی بەنزین لە 450 دینار بۆ 500 دینار، ڕەتکردووەتەوە، جەختی لە جێگری نرخی بەنزین کردەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین