سەرۆكى هەرێم پێشوازى لە راوێژكارى سەرۆكى فەڕەنسا دەكات
نوچەنێت
ئێوارە چوارشەممە (چوارى/تشرينى يەكەم/ 2023) سەرۆكى هەرێمى كوردستان پێشوازى لە پاتریک دورێل، لە ديدارێك گفتوگۆيان ده‌ربارەى به‌رنامه‌ى سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى ئيمانوئێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان كرد.
لەو ديدارەدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئاماژه‌يان به ڕۆڵ و به‌شداريى كاراى فه‌ره‌نسا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا كرد، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بايه‌خ و پێويستيى پشتگيريى فه‌ره‌نسا له عێراق له‌م قۆناغه‌دا، هاوڕا بوون.
ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيش، هه‌ردوولا داكۆكييان له گرنگيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و يه‌كده‌نگى و يه‌كهه‌ڵوێستييان له به‌غدا كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسيان له په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك ماكرۆن و پشتگيريى فه‌ره‌نسا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، ده‌رباره‌ى كێشه‌كانيش له‌گه‌ڵ به‌غدا دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى، هه‌ميشه ئاماده‌ى چاره‌سه‌رييه.
دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش له عێراق و سووريا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment