ئەمەريكا نيگەرانە لە هێرشەكانى توركيا بۆ سەر رۆژئاواى كوردستان تورکیە

نوچەنێت

ماتیو میلەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لەو کردە سەربازییانەی لە رۆژئاوای کوردستان دەکرێن نیگەرانن، جەختيشى لەسەر نەگۆڕى هەڵوێستى وڵاتەكەى كردەوە.

ئەمڕۆ شەممە (حەوتى/تشرينى يەكەم/2023) گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، هەڵوێستمان لەبارەی باکووری سووریا نەگۆڕاوە.

بەگوێرەى لێدوانەكەى گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوە، ئەمەريكا لەو هێرشانە نيگەرانە، بەتایبەتیش ئەو کردە سەربازییانەی کاریگەرییان لەسەر کەسانی سڤیل هەیە و ژێرخانی مەدەنی دەکەنە ئامانج و، کاریگەرییان لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ تێکشاندنی داعش هەیە.

لە بەشێكى ترى قسەكانى گوتەبێژەكەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا ئاماژەى بەوە، گرنگە هەموو لایەنەکان رێز لە زۆنەکانی ئاگربەست بگرن و بیپارێزن تاوەکو سەقامگیری لە سووریا بەرەوپێشەوەببەن و  بۆ چارەسەرێکی سیاسی بۆ ئەم قەیرانە بەیەکەوە کاربکەن.

لە چەند رۆژى رابردوو توركيا هێرشى چڕى كردە سەر رۆژئاواى كوردستان، تا ئێستا هێرشەكان بەردەوامە، بەوهۆيەوە چەندين هاووڵاتى سڤيل گيانيان لەدەست داوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین