ئيسرائيل داوا دەكات سەرۆك وەزيرانى پێشووى بەريتانيا ببێت بە رێكخەرى مرۆيى لە كەرتى غەزە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بنيامين ناتەنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل هەوڵدەدات بۆ كەمكردنەوەى فشارە نێودەوڵەتييەكان، تۆنى بلێر، سەرۆك وەزيرانى پێشووى بەريتانيا بكات بە رێكخەرى مرۆيى لە كەرتى غەزە.

يەكشەممە (12/تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاوى كردەوە، راگەياندنەكانى ئيسرائيل بڵاويان كردەوە، بنيامين ناتەنياهۆ هەوڵدەدات سوود لە ئەزموونى سەرۆك وەزيرانى پێشووى بەريتانيا وەربگرێت، وەك نێرەدى پێشوو بۆ ئەو ناوچەيە لە چوارچێوەى ليژنەى چوارقۆڵى بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە كەرتى غەزە ديارى بكات، ئەوەش لە پێناو هێوركردنەوەى دۆخى نێودەوڵەتييە سەبارەت بە تێچووى مەدەنى جەنگى ئيسرائيل لە كەرتى غەزە.
راپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەكەن، بۆ ئەو مەبەستە پەيوەندى بە تۆنى بلێر كراوە، تا ئێستا گفتوگۆكان بەردەوامە، نووسينگەى سەرۆك وەزيرانى پێشووى بەريتانيا سەبارەت بەو پرسە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە هيچ پۆستێك نەخراوەتەوە بەردەم بلێر، بەڵام رەتيشى نەكردەوە بە شێوەى راستەوخۆ هيچ پەيوەندييەك هەبێت.
سەبارەت بە رۆڵى بلێريش راگەياندنەكانى ئيسرائيل بڵاويان كردەوە، رۆڵى پێشنياركراوى بە شێوەيەكى روون ديارى نەكراوە، بەڵام بايەخى سەرەكى بە دابينكردنى پێداويستى پزيشكى و داودەرمان و بردنە دەرەوەى بريندار و نەخۆشەكان لە كەرتى غەزە دەبێت. 
چاوەڕوان دەكرێت ئەو هەماهەنگييە بۆ كەمكردنەوەى دۆخى مرۆيى بە هەماهەنگى وەزارەتى تەندروستى و جەنگى ئيسرائيل بێت، كە وەزارەتى تەندروستى لەو چەند هەفتەى رابردوو هاوكارى ژمارەيەك پڕۆژەى كردووە، لەوانە درووستكردنى نەخۆشخانەى مەيدانى لە ميسر و ئيسرائيل و چەند هاوكارييەكى ديكەى پزيشكى.
بەهۆى بۆردوومانەكانى ئيسرائيل بۆ سەر كەرتى غەزە، تا ئێستا زياتر لە سێ هەزار منداڵ كوژراون و هەزار و (700) منداڵيش لەژێر داروپەردووى خانووە وێرانەكانن، ئەوەش كاردانەوەى فراوانى لێكەوتۆتەوە. حفيا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین