ژمارەيەك پەرلەمانتارى بەريتانيا داوا دەكەن وڵاتەكەيان چەك بە ئيسرائيل نەفرۆشێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەهۆى پشتگوێخستنى بڕيارى ئەنجوومەنى ئاسايش لە لايەن تەلئەبيبەوە، پەرلەمانتارانى بەريتانيا نامەيەكيان ئاراستەى ديڤيد كاميرۆن، وەزيرى دەرەوەى وڵاتەكەيان كردووە، فرۆشتنى چەك بە حكومەتى ئيسرائيل رابگرن، ئاماژە بەوەش دەکەن ئەو کارە قبووڵکراو نییە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (28/ئادار/2024) ماڵپەڕى (حورە) بڵاوى كردەوە، زياتر لە (130) پەرلەمانتارى بەريتانيا نامەكيان ئاراستەى وەزيرى دەرەوەى وڵاتەكەيان كردووە، كە پێويستە رێكارى پێويست بۆ راگرتنى فرۆشتنى چەك بە ئيسرائيل رابگرن.

لەو نامەيە هاتووە، سەبارەت بە رەوانەكردنى چەكى بەريتانى بۆ ئيسرائيل كارێكى قبووڵ كراو نييە، جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە ئەو چەكانەى بۆ ئيسرائيل رەوانە دەكرێت، لە غەزە بەكارى دەهێنێت.

بەشێكى ديكەى نامەكەدا باس لەوە كراوە، نەتەوە يەكگرتووەكان  لێكۆڵينەوەيەكى كردووە، فڕۆكەى جۆرى (ئێف 16)ى بەريتانى بەرپرسە لە بۆدردوومانى پزيشكانى بەريتانيا لە غەزە، باس لەوەش دەكەن لە هەردوو ململانێى پێشوو حكومەتى بەريتانيا فڕۆشتنى چەكيان بە ئيسرائيل راگرتووە، ئەمڕۆش توندوتيژييەكانى سوپاى ئيسرائيل زۆر لە پێشوو ياترە، بەڵام حكومەتى بەريتانيا لەو هەنگاوەى شكستى هێناوە. 

لە بەشێکى دیکەى نانەمەکە هاتووە، رەوانەکردنى چەکى بەریتانیا بەو جۆرە ئیسرائیل، هەرگیز کارێکى قبووڵ کراو نییە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین