سعووديە و ميسر داواكانى ئەمەريكا رەت دەكەنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەنتۆنى بلينكن، وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا لە سەدانى بۆ ميسر و سعووديە رووبەڕووى وەڵامى توندى بەرپرسانى ئەو دوو وڵاتە دەبێتەوە، نەيتوانيووە محەمەد بن سەلمان، شازادەى جێنشينى سعووديە و عەبدولفەتاح سيسى رازى بكات ديدگاى واشنتنيان بۆ ململانێى ئيسرائيل ــ حەماس هەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (17/تشرينى يەكەمى/ 2023) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاوى كردەوە، ديپلۆماتكارانى ئەمەريكا ئاشكرايان كردووە سەردانەكى وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا بۆ رازى كردنى سعووديە بووە تاوەكوو هێرشەكانى حەماس بۆ سەر ئيسرائيل سەركۆنە بكات، بەڵام سعووديە داوەكەى رەتكردۆتەوە.

 لە سەرەتا گەشتەكەشى كە گەيشتۆتە رياز بڕياربووە كۆبوونەكەى وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا و شا سەلمان لە ئێوارە دەست پێ بكات، بەڵام شا سەلمان بلينكنى تا بەيانى لە چاوەڕوانى هێشتۆتەوە.

لەو كۆبوونەوە، بن سەلمان جەختى لەسەر وەستانى هێرشە سەربازييەكانى سەر غەززە و لادانى گەمارۆ كردۆتەوە هەروەك گوتووشيەتى، “ئەو هێرشەى ئێستاى ئيسرائيل پێچەوانەى راستەوخۆى سياسەتى ئەمەريكايە."

لە بەشێكى ديكەى كۆبوونەوەدا شازادەى جێنشينى سعوودي، وڵاتەكەى بە دەنگێكى كاريگەر لە ديدى عەرەبى بۆ ئەو ململانێيە ناوبردووە، پابەندى زيازيشى لە بەرگريكردن لە فەڵەستيينييەكان دووپات كردۆتەوە، هەروەك جەختى لەسەر ئەوەش كردۆتەوە، كە حەماس رۆڵى خراپ دەبينێت.

سەرەڕاى لێدوانەكانى بن سەلمان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سعووديە ئامادە نەبووە هێرشەكانى حەماس سەركۆنە بكات، بەڵكوو وەزارەتى دەرەوەى ئەو وڵاتە هێرشەكانى ئيسرائيلى بۆ سەر كەرتى غەززە سەركۆنەكردووە. 

لەلايەكى ديكەوە لە ميانەى كۆبوونەوەى نێوان وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا و سەرۆكى ميسر، عەبدولفەتاح سيسى بە وەزيرى دەرەوەى راگەياندووە، دەستدرێژييەكانى ئيسرائيل سنوورەكانى بەرگريكردن لە خۆى تێپەڕاندووە و بووە بە سزادانى بەكۆمەڵ، ئەو وتانەى سەرۆكى ميسر لە كاتێدايە پێشتر سەركۆنەى هێرشەكانى حەماسى بۆ سەر ئيسرائيل كردبوو.

لە حەوتى ئەم مانگە گرووپە چەكدارەكانى بزووتنەوەى حەماس لە چەند لايەكەوە هێرشيان كردە سەر چەند ناوچەيەكى ئيسرائيل، تا ئێستاش هێرشەكان بەردەوامن بۆ سەر يەكترى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین