وەزيرى دەرەوەى توركيا بۆ نێوەندگيرى حەماس و ئيسرائيل سەردانى ئيمارات دەكات تورکیە

نوچەنێت

هاكان فيدان، وەزيرى دەرەوەى توركيا سەردانى ئيماراتى كرد و لەگەڵ محەمەد بن زايد كۆبۆوەوە بۆ بەهێزەكردنى رۆڵيان لە نێوەندگيرى نێوان جەنگى حەماس و ئيسرائيل.

ئەمڕۆ چوارشەممە (25/ تشرينى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاوى كردەوە وەزيرى دەرەوەى توركيا لەگەڵ سەرۆكى ئيمارات گفتوگۆيان لەسەر گەياندنى هاوكارييە مرۆييەكان بۆ غەزە و سەپاندنى ئاشتى نێوان ئيسرائيل و فەڵەستين كردووە.

بەگوێرەى راپۆرتێكى ماڵپەڕى مۆنيتۆر، ئەنقەرە هەوڵە ديپلۆماسيە نێودەوڵەتييەكانى بۆ نێوەندگيرى نێوان ئيسرائيل و فەڵەستين خێراتر كردووە.

پێشتريش وەزيرى دەرەوەى توركيا لەلايەن چەند وڵاتێك داواى لێكرابوو، هاوكارييان بكات بۆ ئازادكردنى ديلەكانيان، لەبەرانبەردا ئەنقەرە دەستى بە هەوڵەكانى كردبوو.

بڕيارە ئەمڕۆش هاكان فيدان سەردانى قەتەريش بكات و لەگەڵمحەمەد بن عەبدوڕەحمان وەزيرى دەرەوە و تەميم بن حەمەد ئال سانى، ميرى قەتەر كۆببێتەوە، سەبارەت بە كۆبوونەوەى وەزيرى دەرەوەى توركياش لەگەڵ بەرپرسانى حەماس لە دەوحە تا ئێستا هيچ زانيارييەك بڵاونەكراوەتەوە.

پێشتريش هاكان فيدان بە تەلەفۆن گفتۆى لەگەڵ ئيسماعيل هەنيە، سەرۆكى مەكتبى سياسى حەماس كردووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین