وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا لەگەڵ توركيا لەسەر پرسى حەماس ناكۆكين تورکیە

نوچەنێت

ماتيۆ ميلەر، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، لەگەڵ توركيا لەسەر پرسى حەماس ناكۆكين، بەڵام توركيا هاوپەيمانێكى گرنگمانە.

ئەمڕۆ سێشەممە (31/ تشرينى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى كردەوە گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا دەركردنى توركيا لە ناتۆ لەدواى لێدوانەكانى ئەردۆغان لەسەر جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، سەرەڕاى ئەوەى لە پرسى بە تيرۆرست ناساندنى حەماس لەگەڵ توركيا ناكۆكين، بەڵام توركيا  لە ناو ناتۆ هاوپەيمانێكى بەهێزى ئەمەريكايە، پێكەوە بەردەوام دەبين بۆ بەهێزكردنى ئەو هاوپەيمانييە.

لە بەشێكى ديكەى قسەكانى گوتى، دواى ئەوەى ئەردۆغان پرتۆكۆڵى وەرگرتنى سويدى رەوانەى پەرلەمان كرد، پێكەوە كاردەكەين.

سەبارەت بە ناكۆكى ئەنقەرە و واشنتنيش، ئاماژەى بەوە كرد، كە ئەوە يەكەم ناكۆكى نێوان ئێمە توركيا نييە، بۆچوونى ئێمە زۆر روونە كە حەماس رێكخراوێكى تيرۆرستى راستەقينەيە.

لە چەند رۆژى رابردوو رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، حەماس رێكخراوێكى تيرۆرستى نييە، بەڵكوو جيهادين.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین