سەرۆكى كۆنگرێسى ئەمەريكا داواى راگرتنى هاوكارييەكان بۆ ئيسرائيل ئۆكراينا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

مايك جۆنسۆن، سەرۆكى كۆنگرێسى ئەمەريكا پڕۆژە ياسا پێشكەش كردووە، كە تێيدا وردەكارى هاوكارييەكانى حكومەتى وڵاتەكەى باسكردووە، لەو پڕۆژە ياسا هيچ هاوكارييەكى بۆ ئۆكراينا و ئيسرائيل ديارى نەكردووە.

ئەمڕۆ يەكشەممە (12/تشرينى دووەم/2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە مايك جۆنسۆن لەگەڵ نوێنرانى كۆمارييەكان لە كۆنگرێس كۆبۆتەوە، جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە برەو بەو پلانە تايبەت دەدات، كە پێويستە حكومەتى ئەمەريكا هاوكارى ئيسرائيل و ئۆكراينا نەكات بايەخ بە سێكتەرەكانى ناوخۆيى بدات.

لەو پڕۆژە ياسايە هاتووە، حكومەتى ئەمەريكا، لە مانگى شوباتى ساڵى داهاتوو بەردەوام بێت لە هاوكارى كەرتى كشتوكاڵ و وزە و گواستنەوە و نيشتەجێكردن، چەند كەرتێكى ديكەى.

لە پڕۆژە ياساكە هيچ بەندێكى تێدا نييە، كە باس لە پێشكەشكردنى هاوكارى بۆ ئيسرائيل و ئۆكراينا تێيدابێت، بەگوێرەى جۆنسۆن پێويستە پرسى دياريكردنى هاوكارى بۆ ئەو مەبەستانە لەدەرەوەى ئەو پڕۆژەيە بێت.

سەبارەت بەو پێشنيارە بەگوێرەى رۆژنامە جيهانييەكان، ئەندامانى پارتەكەى رەخنيان لەو پڕۆژە ياسايە گرتووە، كە دەبێت هۆى دەرفەتى كەمبوونەوەى رەزامەندى ئەندامانى كۆنگرێس، كە زۆرينەيان كۆمارييەكانن.

هەروەك جەخت لەسەر ئەوەش كراوەتەوە، ئەگەر ئەو پڕۆژە ياسايە لە كۆنگرێسيش رەزامەندى لەسەر بدرێت، لە ئەنجوومەنى پيران رەت دەكرێتەوە بەهۆى ئەوەى زۆرينەيان ديموكراتەكان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین