وەزيرى بەرگرى ئەمەريكا: وەڵامى هێرشەكانى ئێرانمان دايەوە

نوچەنێت

لويد ئۆستن، وەزيرى بەرگرى ئەمەريكا رايگەياند، هێزەكانى ئەمەريكا چەندين هێرشيان ئاسمانيان كردۆتەسەر سووپاى پاسداران و گرووپەكانى هاوپەيمانى ئێران لە سووريا و عێراق.

ئەمڕۆ دووشەممە (13/تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، وەزيرى بەرگرى ئەمەريكا ئاشكراى كرد، كارى لە پێشنينەى جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا تەنيا پاراستنى سەربازانى وڵاتەكەمان نييە، بەڵكوو فەرمانى دەركردووە تاوەكوو ئەمەريكا بەرگرى لە خۆى و سەرباز و بەرژەوەندييەكانيشى بكات. 

پێشتريش بەرپرسێكى ئەمەريكى رايگەياندووە، وڵاتەكەى دوو هێرشى ئاسمانى كردۆتە سەر گرووپەكانى هاوپەيمانى ئێران لە سووريا.

ئەو بەرپرسە ئەمەريكيە جەختى لەسەر ئەوەشكردۆتەوە، يەكێك لەو ئامانجانەى ئەمەريكا هێرشكردنە سەر بنكەيەكى سەركردايەتى و ئەوەى ديكەش هێرشكردنە سەر كۆگايەكى چەك و تەقەمەنى بووە.

هەر سەبارەت بەو هێرشانە هەفتەى رابردوو وەزارەتى بەرگرى ئەمەريكا پنتاگۆن رايگەياند، هێزەكانيان هێرشيان كردۆتە سەر بكنەيەك لە رۆژهەڵاتى سووريا، كە سوپاى پاسداران و گرووپەكانى سەر بە ئێران ئەو بنكەيان بەكاردەهێنا.

پنتاگۆن ئاشكراشى كردووە، ئەو هێرشانە لە وەڵامى هێرشەكانى سوپاى پاسدارانى ئێرانە بۆ سەر هێزەكانى ئەمەريكا لە عێراق و سووريا.

لەدواى هەڵگيرسانى جەنگى ئيسرائيل فەڵەستين گرووپە چەكدارەكانى نزيك لە ئێران بە بەردەوامى لە عێراق و سووريا هێرش دەكەنە سەر بنكەكانى ئەمەريكا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین