پەرلەمانى توركيا رەزامەندى لەسەر وەرگرتنى سويد لە ناتۆ دەردەبڕێت تورکیە

نوچەنێت

پەرلەمانتارێكى توركيا رايگەياند، تا كۆتايى ئەمساڵ پەرلەمانى توركيا رەزامەندى لەسەر پڕۆتۆكۆڵى ئەندامبوونى سويد لە ناتۆ دەردەبڕێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (15/ تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، پەرلەمانتارێكى توركيا رايگەياندووە، ئەگەر هيچ پێشێلێكارييەك نەكرێت، تا كۆتايى ئەمساڵ پەرلەمان رەزامەندى لەسەر وەرگرتنى سويد لە ناتۆ دەدات.

سەرچاوەيەكى لە پەرلەمانى توركيا رايگەياند، ليژنەى كاروبارى دەرەوەى پەرلەمان رۆژى پێنجشەممە دەست بە چاوخشاندن بە داواكارييەكەى سويد دەكات، ئێستا پاشخانێكى ئەرێنى هەيە، ستۆكهۆڵم ئاراستەيەكى بونيادنەرانەى گرتۆتەبەر، ئەو پێشێلكاريانەى كاريگەرى لەسەر دۆخەكە هەبوو تپەڕێندراون، هيوايەك هەيە بۆ تەواوركردنى ئەو پرۆسەيە تا پێش كۆتايى ئەمساڵ.

پێشتر نەعمان كۆرتۆلموش، سەرۆكى پەرلەمانى توركيا ئاماژەى بەوە كرد بوو، كە هيوادارە پرۆسەى وەرگرتنى سويد لە ناتۆ خێرا بكرێت.

لە مانگى رابردوو رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا پڕۆتۆكۆڵى وەرگرتنى سويدى لە ناتۆ رەوانەى پەرلەمانى وڵاتەكەى كرد، ئەو هەنگاوەى سەرۆكى توركيا لەلايەن يەنس ستۆڵتنێرگ، ئەميندارى ناتۆ پێشوازى گەرمى لێكرا، هيواخوازبوو ئەو هەنگاوە ببێتە هۆى رەزامەندى وەرگرتنى سويد لە ناتۆ.

لە ساڵى رابردوو حكومەتى سويد داواى ئەندامبوون لە هاوپەيمانى ناتۆى كرد، توركيا بە پاساوى داڵدەدانى ئەندامانى پارتى كرێكاران و لايەنگرانى فەتحوڵا گولەن، سەرۆكى رەوتى خزمەت ڤيتۆى دژ بە سويد بەكارهێنا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین