چين و ئەمەريكا لێك نزيك دەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

شى جين بينگ، سەرۆكى چين لە كۆبوونەوەى لەگەڵ جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا ئامادەيى خۆى دەربڕى لە سايەى رێزگرتنى بەرژەوەندييە دوولايەنەكان وڵاتەكەى پارێزگارى لە پەيوەندى دۆستانە و هاوبەشى بكات، سەرۆكى ئەمەريكاش ئاماژە بەوە دەكات، هەنگاوێكى گرنگمان ناوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (16/ تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، سەرۆكى چين رايگەياند، پەكين ئامادەيە دۆست و هاوبەشى ئەمەريكا بێت، ئەوەش لە سايەى پەيوەندييەكانى نێوان هەردوو وڵات بەگوێرەى پرەنسيپى رێزگرتنى دوولايەنە و پێكەوژيانى ئاشتيانە و هاوئاهەنگى دوولايەنى لەسەر بەرژەوەندييە هاوبەشەكان.

سەرۆكى چين جەختى لەسەر ئەوەكردەوە، ئەگەر ئێمە وا لەيەك بڕوانين كە بەهێزترين ركابەرين، ياخود بەهێزترين ئاڵنگەرييە جيۆسياسى و هەڕەشە بەردەوامەكانين، ئەوا بە دڵنياييەوە دەبێتە هۆى سەركێشانى بۆ سياسەت و كارى هەڵە، ئەوەش دەبێتە هۆى لێكەوتنەوەى ئەنجامى هەڵە.

سەبارەت بەو كۆبوونەوە جۆ بايدن رايگەياند، پێم وايە ئەو كۆبوونەوە، بونيادنەر و بەرهەم داربوو، كۆبوونەوەكانمان هەميشە راشكاوانەيە، لەسەر هەموو شتەكان رێكنەكەوتووين، بەڵام كەشێكى راشكاوانە بەسەر كۆبوونەوەكە زاڵ بوو، ئەمڕۆ ئێمە كارلەسەر ئەوە دەكەين، كە ئەوەى تيمەكەمان لە چەند مانگى رابردوو لەسەر ئاستى باڵاى ديپلۆماسى كاريان لەسەركردبوو.

سەرۆكى ئەمەريكا ئاماژەى بەوەش كرد، پێم وايە هەنگاوێكى گرنگمان ناوە، هەردوولاش رێككەوتين، دەست بە گفتوگۆى دوولايەنەى سەربازى بكەينەوە، رێكارى پێويست بۆ بەرەنگاربوونەوەى مادەى هۆشبەرى فەنتانيل بكەين. كە مادەيەكى هۆشبەرى دەستكردە.

سەرۆكى چين لە شارى سان فراسيسكۆى ويلايەتى كاليفۆڕنيا لە لوتكەى هاوكارى ئابوورى ئاسيا و وڵاتانى زەرياى هێمن لەگەڵ سەرۆكى ئەمەريكا كۆبۆوە، لەدواى وەرگرتنى دەسەڵات لەلايەن جۆبايدنەوە لە سەرەتاى (2021) ئەوە دووەمجارە، ئەو دوو سەرۆكە كۆدەبنەوە، لەدواى شەش ساڵيش يەكەم سەردانە بۆ ئەمەريكا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین