ئه‌ردۆغان هەڕشەى توند لە ئيسرائيل دەكات تورکیە

نوچەنێت

ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا رايگه‌ياند، ئيسرائيل و لايه‌نگرانى هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى بۆمبى ئه‌تۆم ده‌كه‌ن بانگه‌شه‌ى ئه‌وان دادگايكردنه‌ له‌به‌رده‌م ويژدانى مرۆڤايه‌تى ئه‌و كاره‌ى وان بۆته‌ شه‌رمه‌زارى بۆ هۆلۆكۆست و وڵاتانى ئه‌وروپا ئيسرائيليش ئه‌م وڵاتانه‌ وه‌ك غه‌ڵغانێك به‌كارده‌هێنى.

دووشه‌ممه‌(20/تشرينى دووه‌م/2023) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌، سه‌رۆكى توركيا له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى توركيا رايگه‌ياند، توركيا ته‌نيا له‌ سنوورى وڵاته‌كه‌ى نا به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاتيش پاڵپشتى سته‌مڵێكراوانه‌، هه‌ربۆيه‌ش ئازارى فه‌له‌ستين و برا توركه‌ ئيغۆره‌كانيش كێشه‌ و ئازارى ئێمه‌يه.

سەبارەت بە هاوكارييەكانيشيان بۆ غەزە گوتى، تاوه‌كو ئێستا (800) تۆن هاوكارى مرۆييمان بۆ غه‌ززه‌ ناردووه‌ ئيسرائيل نه‌ك ته‌نيا خه‌ڵكى غه‌زه‌ى بێبه‌ش كردووه‌ له‌ بێ ئاوى و سووته‌مه‌نى و كاره‌با به‌ڵكو بۆردومانى نه‌خۆشخانه‌كانيش ده‌كات ده‌يه‌وێت ئيراده‌ى به‌رخۆدان بشكێنێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ته‌نانه‌ت هيچ كاردانه‌وه‌يه‌ك له‌ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ريكا نابينين." 

شەرۆكى توركيا سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسيۆنه‌كانى (چڕونك) ئاماژەى بەوەكرد، له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م ساڵه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا توانيومانه‌ (2) هه‌زار تيرۆرست له‌ناوببه‌ين، به‌هۆى ئه‌و ئۆپه‌راسيۆنانه‌ى باكوورى سووريا توانيومانه‌ سنووره‌كانمان بپارێزين له‌گه‌ڵ عێراق، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پێويست بكات دووباره‌ شه‌وێك له‌ناكاو دێين، رێره‌وه‌كانى تيرۆر ده‌روخێنين.

سه‌رۆكى توركيا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، له‌دڵى ئێمه‌دا هاوشێوه‌ى موسڵ و قه‌ره‌باغ هه‌مان هه‌ستمان هه‌يه‌ بۆ غه‌ززه‌، له‌گه‌ڵ ته‌رابلووس و موسڵ و حه‌له‌ب جيايان ناكه‌ينه‌وه‌ چونكه‌ شارى دێرينى ئێمه‌ قودسه‌ هيچ جياوازييه‌ك له‌مه‌ نايبينين." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین