نه‌تانياهۆ بۆ ئه‌ردۆغان: تۆ دواكه‌سى باسى مافى مرۆڤ ده‌كه‌ى تورکیە

نوچه‌ نێت

دوێنى سه‌رۆكى توركيا له‌ كۆبوونه‌وه‌ى پارته‌كه‌ى ره‌خنه‌ى زۆر توندى له‌ سه‌رۆكى ئيسرائيل گرت به‌هۆى گه‌مارۆدانى غه‌ززه‌ و رايگه‌ياند كه‌ ئيسرائيل ده‌وڵه‌تێكى تيرۆرستييه‌،  له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌ى ئه‌ردۆغان، نه‌تانياهۆ كاردانه‌وه‌ى پيشانداو رايگه‌ياند، تۆ كۆتاكه‌سى كه‌ باسى مافى مرۆڤ ده‌كه‌ى.

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ (16/تشرينى دووه‌م/2023) ماڵپه‌رى( جمهوريه‌ت) بڵاويكرده‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا له‌ په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى گروپى پارته‌كه‌ى سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانى ئيسرائيل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ رايگه‌ياند، "به‌دڵێكى زۆر ئاسووده‌وه‌ ده‌يڵێم ئيسرائيل ده‌وڵه‌تێكى تيرۆرستييه‌، چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتى ئيسرائيل گه‌وره‌ترين و خيانه‌تترين هێرشى مێژووى مرۆڤايه‌تى له‌دژى ئافره‌ت و منداڵ و هاوڵاتيانى غه‌ززه‌ ئه‌نجامداوه‌، داوا له‌ نه‌تانياهۆ ده‌كه‌م ئاشكراى بكات كه‌ ئايا چه‌كى ئه‌تۆمى هه‌يه‌ هه‌ربۆيه‌ هه‌ره‌شه‌ ده‌كا ئێمه‌ ئه‌وه‌ باش ده‌زانين." 

له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل وه‌ڵامى سه‌رۆكى توركياى دايه‌وه‌و ده‌ڵێت، "ئه‌ردۆغان ئێمه‌ به‌ ده‌وڵه‌تێكى تيرۆرستى ناوده‌بات به‌ڵام پشتگيرى چالاكييه‌ تيرۆرسته‌كانى عه‌ماس ده‌كات، تۆ ناتوانيت وانه‌ى ره‌وشت به‌ئێمه‌ بده‌يت چونكه‌ تۆ له‌باره‌ى مافه‌كانى مرۆڤ كۆتاكه‌سى بتوانى قسه‌بكه‌ى تۆ خۆت بۆردومانى گونده‌كانى توركيا ده‌كه‌ى."

له‌ چه‌ند ساڵى رابردووش له‌ كاتى ناكۆییه‌كانى نێوان ئه‌ردۆغان و ناته‌نیاهۆ، سه‌رۆكى ئیسرائیل جارێكى دى باسى هێشه‌كانى سه‌رۆكى توركیا بۆ سه‌ر كورد كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین