ئه‌ردۆغان: سەردانى جەزائير دەكات
نوچەنێت
سێشه‌ممه (21/تشرينى دووه‌م/2023) ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا به‌مه‌به‌ستى به‌شداريكردنى له دووه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى هاوكارى توركيا و جه‌زائير گه‌يشته جه‌زائير له‌لايه‌ن عه‌بدولمه‌جيد تێبون، سه‌رك كۆمارى جه‌زائير پێشوازى لێكرا.
سەبارەت بە سەردانەكەى رايگەياند، ئه‌مرۆ دووباره توانيومان دووه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى هاريكارى ئاستى باڵا دابمه‌زرێنينه‌وه، ساڵى رابردوو ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌مان له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامدا، به‌مه‌به‌ستى هه‌نگاونانى قوڵتر بۆ په‌يوه‌ندييه‌كانمان به‌دواداچوون بۆ ئه‌م پرۆژانه ده‌كه‌ين، هه‌روه‌ها ناوى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌مان گۆرى بۆ ئه‌نجوومه‌نى هاوكارى ستراتيژى ئاستى باڵا.
سه‌رۆكى توركيا سه‌باره‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوو وڵات گوتيشى، “ساڵى رابردوو قه‌باره‌ى بازرگانيمان پێنج مليار (300) مليۆن دۆلاربووه ئامانجمان ئەوەيە به‌زووترين كات ئه‌م رێژه‌يه بۆ (10)مليار دۆلار به‌رزبێته‌وه، نزيكه‌ى (1400) كۆمپانياى توركى پشتگيرى له‌م پرۆسه‌يه‌ده‌كه‌ن و كۆمپانياكان گه‌وره‌ترين وه‌به‌رهێنه‌ر و دابينكه‌رى دامه‌زراندنى كه‌رته‌كانى غه‌يره هايدرۆكاربۆن له‌جه‌زائير ئه‌نجام ده‌ده‌ن.”
لە بەشێكى ديكەى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "هه‌روه‌ها توانيومان بواره‌كانى وزه‌و گرێبه‌ستى غازى سروشتى واژۆبكه‌ين هه‌روه‌ها له‌بوارى پيشه‌سازى و به‌رگريدا كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه جگه له‌مه‌ش هه‌وڵى زياتر ده‌ده‌ين بۆ ته‌واوكردنى پرۆسه‌كانى كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى رۆشه‌نبيرى له جه‌زائيرو له‌توركيا، (13) رێككه‌وتنمان واژۆكردووه هيوادارين سوودى هه‌بێت بۆ هه‌ردوو وڵات."
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانى ئيسرائيل بۆسه‌ر فه‌له‌ستين سه‌رۆكى توركيا گوتى، "بۆ ئاڵوگۆرى بارمته‌كانى ئيسرائيل و فه‌له‌ستين دانوستاندنه‌كانمان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامه هه‌ردوو وه‌زيرى ده‌ره‌وه و سه‌رۆكى هه‌واڵگرى توركيامان راسپاردووه هيواخوازين ئه‌نجامێك به‌ده‌ست بێنين، وڵاتى جه‌زائير به‌هێزترين و دڵسۆزترين پشتيوانى له دۆزى فه‌له‌ستين ده‌كات و هه‌ڵوێستى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌يان هه‌يه ، هێرشه‌كانى ئيسرائيل هه‌رگيز قبوڵ ناكه‌ين كه گۆراوه بۆ سزاى به‌كۆمه‌ڵ و ئه‌مه‌ش تاوانى جه‌نگه بێويژدانييه ئه‌م خه‌ڵكه ناچاربووه كۆچبكات بۆ وڵاتان پێويسته ئاگربه‌ست رابگه‌يه‌نرێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment