وەزيرى پەيوەندييەكانى ليبيا: به‌هاوكارى توركيا توانيومان بگه‌ينه قۆناغێكى نوێ
نوچەنێت
سێشه‌ممه (28/تشرينى دووه‌م/2023) ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه، وه‌زيرى په‌يوه‌ندييه‌كان و كاروبارى سياسى ليبيا له لوتكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ستراتيژى نێوده‌وڵه‌تى له ئه‌سته‌مبۆڵ رايگه‌ياند، "هه‌موو لايه‌نێك ده‌زانێت توركيا و ليبيا خاوه‌نى په‌يوه‌نديه‌كى ستراتيژى به‌هێزن و په‌يوه‌ندييه‌كى مێژووييان هه‌يه، به‌تايبه‌تى له‌م دووايانه‌دا په‌يوه‌ندى نێوانمان پێشوه‌چوونێكى به‌رچاويان به‌خۆوه بينيوه و ئيراده‌ى هه‌ردوو وڵات له‌تواناياندايه زياتر په‌ڕه به په‌يوه‌ندييه‌كانيان بده‌ن و پته‌وترى بكه‌ن."
لافى سه‌باره‌ت به هاوكارييه‌كانى نێوانيان گوتيشى، توركيا به‌شدارده‌بێت له لوتكه‌ى ئابوورى له ته‌رابلوس ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه زۆر گرينگه چونكه هه‌ردوو وڵات پێيان ناوه‌ته قۆناغێكى نوێ له بواره‌كانى ئابوورى و وزه، هه‌ردوو سه‌ركرده‌ى وڵات له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌وله‌ويه‌تێكى زياتر ده‌به‌خشنه به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى نێوانمان.
هەر‌وه‌ها ئه‌م وه‌زيره جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، زۆر ئاساييه هه‌ندێك وڵات دژايه‌تى توركيا بكه‌ن، چونكه وڵاتێكه ڕۆڵێكى گرينگى له‌ناوچه‌كه هه‌يه، ئێمه وه‌ك ليبيا ئه‌زموونى زۆرمان له توركيا وه‌رگرتووه و توانيومانه بگه‌ينه قۆناغێكى نوێ به‌هۆى هاوكارييه‌كانى و پشتيوانييه‌كانى توركيا.
لەدواى سەرهەڵدانى شەڕى ناوخۆ لە ليبيا لە كۆتايى (2019) توركيا هێزى سەربازى رەوانەى ئەو وڵاتە كرد و توانى حكومەتى دانپێدانراوى نێودەوڵەتى لە تەرابلووس لە كەوتن رزگار بكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment