ئەمەريكا داوا لە قەتەر دەكات نووسينگەى حەماس دابخات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دواى ئازادكردنى سەرجەم بارمتەكانى ئەمەريكا داواى كردووە لە قەتەر كردووە نووسينگەى بزووتنەوەى حەماس لە وڵاتەكەى دابخات.

ئەمڕۆ شەممە (دوو/كانوونى يەكەم/2023) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاوى كردەوە، لەدواى ئازداكردنى سەرجەم بارمتەكانيان بەرپرسانى باڵاى ئيدارەى ئەمەريكا داوا لە قەتەر دەكەن نووسينگەى سەركردايەتى سياسى لە دەوحەى پايتەختى قەتەر دابخەن.

بەرپرسانى ئەمەريكا رايگەياندووە، لەدواى حەوتى ئۆكتۆبەر ئەوەمان روونكردۆتەوە كە ناكرێت مامەڵەى ئاسايى لەگەڵ بزووتنەوەى حەماس بكرێت.

لەبەرانبەردا باڵيۆزى قەتەر لە ئەمەريكا رايگەياندووە، گواستنەوەى نووسينگەى حەماس بۆ دەوحە لەسەر داواى واشنتن بوو، ئەوەش بۆ دووستكردنى هێڵێكى ناڕاستەوخۆى نێوان هەردوو لا بووە.

سەبارەت بە هەڵوێستى قەتەر ماڵپەڕى پۆليتيكۆ ئاماژە بەوە دەكات، ئەگەر ئەمەريكا داوايەكى لەوجۆرە لە قەتەر بكات، بەڵام قەتەر داواكە رەت دەكاتەوە، بەرپرسان و شارازايانى ئەمەريكيش دەڵێن، دەوحە وەڵامى خواستەكەى واشنتن دەداتەوە.

لە لايەكى ديكەوە ماجيد ئەنسارى، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى قەتەر رايگەياند، كەناڵێكى لەو جۆرە سوود بەخشە بۆ چەپاندنى ئاشتى، پێويستە بيهێڵێينەە، ئێمە ناتوانين ئۆباڵى لەدەستدانى بگرينە ئەستۆ.

لە (2012) لەدواى جەنگى سووريا مەكتەبى سياسى بزووتنەوەى حەماس نووسينگەى خۆى لە دەوحە كردەوە، ئيسماعيل هەنيە سەرۆكى مەكتەبى سياسى و خاليد مەشعەل بە بەردەوامى لەو وڵاتەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین